هەپەگە هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو بەکرێگیراوانەی کە بەشدارییان لە هێرشە داگیرکارییەکاندا کردووە!

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو بەکرێگیراوانەی بەشدارییان لە هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکدا کردووە و دەڵێت: "پێویستە بزانرێت ئەو بەکرێگیراوانەی کە ڕۆڵێکی گڵاو دەگێڕن بەدڵنیاییەوە ڕۆژێک دادگایی و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

هۆشداری دەدرێتە بەکرێگیراوان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانیاری لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا بڵاو کردەوە. هەپەگە هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو بەکرێگیراوانەی که بەشدارییان لە هێرشە داگیرکەڕییەکان کردووه و داوای کردووە، قبووڵی نەکەن له هێرشە داگیرکارییەکاندا به کاربهێنرێن."

لەم ڕاگەیاندراوەدا  وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ؛

ڕۆژی ١٩ی ئایار، سەعات ٠٩:١٥، لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا یەک سیستەمی کامێرای چاودێری لەناوبرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.

ڕۆژی ١٩ی ئایار سەعات١٤:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس کرانە ئامانج  و گورزیان بەرکەوت.

لە ١٩ی ئایار، سەعات ١٥:٣٠ بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی داگیرکەران کرانە ئامانج . ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە

سەعات ١٢:٢٥ی ١٩ی ئایار، لە گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج و جموجۆڵەکانیان ڕاگیرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛

لە ڕۆژانی ١٨و ١٩و٢٠ی ئایاردا تونێلەکانی شەڕ و بەرخۆدان ٢١جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی بۆردومان کران، جارێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ، جارێکیش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، لە هەرێمی شەهید دەلیل، لە ڕۆژئاوای زاپ بوردومان کرا. دەرکەوت ئەو گازە کیمیاویەی بەکارهێنراون ڕەنگی زەردە.

لە ١٨ی ئایاردا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی تونێلەکانی شەڕ جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

ڕۆژانی ١٨و ١٩ی ئایار، هەرێمەکانی سنین، گۆشینە، شاخی شەهید شەریف لە خاکوراک ٦جار، هەرێمەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، گۆڵکا، شێلازە و بازێ لە هەرێمی مەتینا ٥جار، هەرێمەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی بەهاری شەهید دەلیل لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار و هەرێمی زاپ ١ جار؛ بە گشتی ١٥ جار لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە بۆردومان کراوە.

ڕۆژی ١٨ی ئایار، هەرێمەکانی بەرخۆدانی گوڵکە و دەرگەلێی هەرێمی مەتینا لەلایەن هەلیکۆپتەرە شەڕکەرەکانەوە بۆردومان کران.

هەپەگە هۆشداری دەداتە بەکرێگیراوان

لەم سێ ساڵەی ڕابردوودا هێرشەکانی داگیرکەری سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سەرکەوتوو نەبووە و لە بەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا شکستی هێناوە. بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان و ئەو ئۆپەراسیۆنە کاریگەرانەی کە گەریلاکان لە پاش پایزی ساڵی پارەوە پەرەیان پێداوە، گورزی قورس و شکێنەری لە سوپای داگیرکەری تورک داوە و داگیرکەران نەیانتوانیوە بەرەنگاری گەریلا ببنەوە، سوپای داگیرکەر هەوڵدەدات پەنا بۆ شێوازە نایاساییەکان ببات، هەروەها بە بەشداریکردنی بەکرێگیراوان لە هێرشەکانی داگیرکەری بۆ سەر  پاراستنی میدیادا و  بەکارهێنانیان لە هێڵی پێشەوە ئامانجی دروستکردنی دژە سوپایە بەڕێگەی بەکرێگیراوان، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سوپایەک لە بەکرێگیراوان لە هەرێمەکە دروست بکات. ناوی بەشێک لەو بەکرێگیراوانەی کە بەم دواییە هێنراونەتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە، هەموو ئەو بەکرێگیراوانەی کە دەهێنرێنە هەرێمەکانی پاراستنی  مێدیا، ناوەکانیان لە بەردەستی ئێمەدایە. پێویستە هیچ بەکرێگیراوێک ڕازی نەبێت لە گوندەکەی دەرکەوێت، وەک سەرباز و خزمەتکاری سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچە جیاجیاکاندا بەکاربهێنرێت ، پێویستە ڕوو نەکەنە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و نابێت لە ڕیزەکانی سوپای داگیرکەردا بەشداریی بکەن کە دەبێتە ئامانجی گەریلاکان. لە مێژوودا هیچ کەسێک کەبە تێگەیشتنەوە و بە ئەنقەست چەکی دژ بە گەلەکەی خۆی بەکار هێنابێ یان هەر جۆرە ڕۆڵێکی لە داگیرکردنی وڵاتەکەیدا بووبێت و خیانەتی ئەنجام دابێت، لە لێپرسینەوەی هێزە شۆڕشگێڕەکان ڕزگاری نەبووە. پێویستە بزانرێت کە ئەو بەکرێگیراوانەی کە ڕۆڵێکی وەها گڵاو دەگێڕن، بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک دادگایی دەکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت."