گەریلای هەپەگە سیدار سەرحەد شەهیدبوو
هەپەگە رایگەیاند، گەریلا سیدار سەرحەد (توران دەردییۆک) شەهید بووە و ئەوەی خستەڕوو، "لە دژی هەموو هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان، بە گیانبازییەوە شەڕی کرد و ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بەجێگەیاند".
هەپەگە رایگەیاند، گەریلا سیدار سەرحەد (توران دەردییۆک) شەهید بووە و ئەوەی خستەڕوو، "لە دژی هەموو هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان، بە گیانبازییەوە شەڕی کرد و ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بەجێگەیاند".
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلا شەهیدەوە بڵاویکردەوە:
"هاوڕێمان سیدار سەرحەد لە کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە شەڕ لە دژی دوژمندا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی بوو.
هاورێمان جەنگاوەری بەنرخ سیدار کە لای گەلی سەرحەدمانەوە گەورەکرا، بە رەنج و گیانبازی خۆیەوە لە تێکۆشانی ئازادی کە بە ئیرادە و بریاردارییەکی گەورەوە بەشداری کرد، بووە جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیی. هاوڕێمان کە لە ئامەدەوە دەستی بە رێپێوانی ئازادی کرد و لە رۆژئاوا درێژەی پێدا، لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان بە گیانبازییەوە خۆڕاگریی کرد، ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بەجێگەیاند. دواتر هاوڕێمان رووی کردە چیاکانی کوردستان، ئەوینی منداڵی و بەشداربوونی گیانبازانەی گەیشتە لوتکە. هاوڕێمان کە رایگەیاند، لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە خۆی ناسیوە، بۆ ئەوەی لە راستی رێبەر ئاپۆدا قووڵ ببێتەوە و شایەنی هاوڕێ شەهیدەکانمان بێت، هەوڵیدا تێکۆشانی خۆی سات لە دوای سات بەرفراوانتر بکات.
هاوڕێ سیدار بە کەسایەتی سروشتی، ساکار و خاکەڕا و لەخۆبوردەی خۆی جێگەی لە دڵی هەموو هاوڕێیانیدا کردەوە. بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی کە رادەستی ئێمەی کردووە بگەیەنینە سەرکەوتن و لە کەسایەتی ئەودا شایەنی هەموو شەهیدانی قارەمانمان بین. لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێمان سیدار، گەلی وڵاتپاڕێزی سەرحەد و هەموو گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان لە کوردستان دەکەین.
ناسنامەی هاورێمان سیدار سەرحەد بەم جۆرەیە:
ناسناو: سیدار سەرحەد
ناو و پاشناو: توران دەردییۆک
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕوم
ناوی دایک- باوک: خاتون- حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: کانونی دووەمی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب