لە شەهبا بۆ شەهیدێکی هەپەگە مەراسیمێکی غیابی بەڕێوەچوو

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بۆ ڕێناس ئامەد کە مانگی شوبات لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو، مەراسیمی غیابیان ڕێکخست.

مەراسیمێک بۆ شەهید ڕێناس ئامەد

بۆ شەهید ڕێناس ئەحمەد و سەرخۆبوون و تیمۆق کە ١٦ ی شوباتی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین و شەهبا، سوریا حەبەش سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند بەڵێنی بەرخۆدان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە، بنەماڵە و هاوڕێکانیان درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەن.

هاوسەرۆکی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، فەرحان کۆبانێ ڕایگەیاند ڕۆڵەکانی کورد بۆ ئازادی گیانی خۆیان فیدا کردووە، گوتی: "ئێمە لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین. هەموومان شوێنکەوتەی شەهیدانین. دژی داگیرکەران بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەین، تا بەدەستهێنانی ئازادی. پێویستە خاکەکەمان بپارێزین و تێبکۆشین. پێویستە ڕێگەی ئازادی و بەرخۆدان هەڵبژێرین".

ئامۆزای شەهید ڕێناس ئامەد، سیدار عەفرین گوتی: "سەدان ڕێناس هەن، گەلەکەمان لە ٧ تا ٧٠ ساڵی شوێنکەوتەی شەهیدانن".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.