کاسبکارێک لە سنووری بانە کوژرا
شۆفێرێکی گەنج لە سنووری بانە بە دەستدرێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێران کوژران، بەمەش ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە کوژراون گەیشە ٣٣ کەس.
شۆفێرێکی گەنج لە سنووری بانە بە دەستدرێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێران کوژران، بەمەش ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە کوژراون گەیشە ٣٣ کەس.
بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژی سێ شەممە ١٤ی ئایار لە ناوچەی سنووری چۆمانی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوە دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە.
لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی موعین تۆفیق پور، خەڵکی گوندی چۆمان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لانیکەم ٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کوژراون، کە زۆرینەیان لە سنووری بانە بوون.
هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ٣٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و زیاتر لە ٢١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.
هـ . ب