مەحمود جەمۆ: چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت

ئەندامی مەجلیسی پەیەدەی مەنبەج، مەحمود جەمۆ ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت و گوتی: "ئەو ڕێبەرەی لە ئیمراڵی لە گۆشەگیری تونددایە، بێگومان ئازاد دەبێت".

فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی گۆشەگیریی توندەوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی فیکری وی بکات. بەم شێوەیە دەیەوێت ڕێگە لە تێکۆشانی گەلی کورد بگرێت. سەبارەت بەم بابەتە، ئەندامی مەجلیسی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە شاری مەنبەج مەحمود جەمۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

مەحمود جەمۆ لە سەرەتای قسەکانیدا، سەرنجی بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕاکێشا و گوتی: "لە زۆرێک لە زانکۆکانی وڵاتانی وەک ئەمریکا و کەنەدا، لێکۆڵینەوە لە فەلسەفە و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. ئەو هەڵمەتەی دۆستانی گەلی کورد و گەلانی ئازاد بە ڕۆحی مرۆڤایەتی دەستیان پێ کردووە، ئامانجی ئەوەیە، لە ئەوروپاوە بۆ ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرفراوان بێت. ئەو ڕێبەرەی لە زیندانی ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیری تونددایە بەدڵنیاییەوە ئازاد دەبێت. فیکری ڕێبەر بووەتە تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئاڵۆزی و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین".

جەمۆ ڕایگەیاند، تا ئەم گۆشەگیرییە بەردەوام بێت، کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوام دەبن و گوتی: "فیکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی کە ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراند، یەکێکە لە ئەزموونەکانی ناوەڕاست ناوین کە جڤاک بتوانێت بە مافەکانی خۆی بگات و ژیانی هاوبەشی گەلان مسۆگەر دەکات. خوشک و برایەتی گەلان ناونیشانی ئەم پڕۆژەیە و سەرکەوتنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بناغەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بنیات نراوە".

ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە شاری مەنبەج، مەحمود جەمۆ، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: "ئێستە ئەرکی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەوەیە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان بشکێنێت و ئازادی جەستەیی وی مسۆگەر بکات. ڕێبەر ئاپۆ بیرمەند و فەیلەسوفی پڕۆژەی چارەسەرە