پارێزەر جەمال دەمیر: سی پی تی بووە بە بەشێک لە گۆشەگیری

پارێزەر جەمال دەمیر ناڕازایبوونی خۆی بەرامبەر بە قسەی وەزارەتی داد پیشاندا کە دەڵیت 'گۆشەگیری بوونی نیە' وتی: " سی پی تی بووە بە بەشێک لە گۆشەگیری."

گۆشەگیری لە ئیمراڵی

پارێزەر جەمال دەمیر قسەی وەزارەتی دادی هەڵسەنگاند کە ماوەیە پێش ئێستا وتبووی 'هیچ ڕێگرییەک لە چاوپێکەوتنی ئۆجالان بە بنەماڵە و پارێزەرانی بوونی نیە' و ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری لە زۆر ڕووەوە بە بەرفراوانی بەردەوامە.

دەمیر ئاماژەی بەوەدا هیچ هەنگاوێکی یاسایی بۆ لابردن و لاوازکردنی گۆشەگیری نە نێرراوە و ئەمەی بە دژ بە یاسایی ناوبرد بەرامبەر بە مافی مرۆڤ و یاسایی گەردوونی. دەمیر سەرنجی خستە سەر بێ هەڵوێستی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان سەربارەت بە گۆشەگیری و وتی: "ناو بە ناو سی پی تی سەردانی ئیمراڵی دەکات، بەڵام ئەمەش بووە بە بەشێک لە گۆشەگیری. هیچ باوەڕکردنێک بە سی پی تی نەماوە و دوای سەردانیکردنەکانی هیچ ڕاگەیاندراوێک نادات. بنەماڵە و پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان داوای سەردانیکردن پێشکەش دەکەن بەڵام بە هیچ شێوەک ڕێگە بە چاوپێکەوتن نادرێت. بۆیە لە ئیمراڵی یاساییەکی زۆری بەڕێوەبەری بوونی هەیە."

'بەیاننامەکەی وەزارەتی داد پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە.'

دەمیر ئاماژەی بەوەدا داوکاری گشتی  کۆماری بۆرسا بە ئاماژەدان بە 'سزای دیسیپلین' وەڵامی داواکاری پارێزەرانی نوسینەگەیی یاسایی سەدەی دەداتەوە، کەچی وەزارەتی داد بەیاننامەیەکی نامۆی دا و دەڵێت 'هیچ ئاستەنگیەک بەرامبەر چاوپێکەوتن بوونی نیە' ئەم قسەیە پێویستی بە ڕوونکرنەوە هەیە. بەڕیز ئۆجالان ساڵانێکی زۆرە لە گۆشەگیریدایە. هۆکاری ئەم گۆشەگیرییەش حکومەتە. وێڕای ئەمەش بەیاننامەکەی وەزارەتی داد لە لایەن یاسای و سیاسیەوە ڕونکردنەوەی بۆ ناکرێت. دامەزراوەکانی حکومەت یەکتر پشتڕاستناکەنەوە و درۆ دەکەن. پێویستە ئیدی بێنە سەر هێڵی دیموکراسی و ئاشتی.

گۆشەگیری کردەوەیەکی دژ بە دیموکراسیە. لە دژی یاسایی یەکێتی ئەوروپایە کە تورکیاش لایەنێکی نێو ئەو پەیماننامانەیە. کەچی بە جەختکردنەوە بەردەوامی دەدات بە گۆشەگیری. ئامانجی گۆشەگیری بێدەنگکردنی گەلی کوردە کە هیچ کاتێک پێکنایەت. پێویستە گۆشەگیری بە کۆتا بهێنرێت هیچ ڕیگرییەک لە پێش دەنگی ئاشتی و دیموکراسی نەمێنێتەوە. گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی، لە سودی کەسدا نیە، بە کەڵکی دەسەڵاتداری نایەت. بۆیە پێویستە گۆشەگیر کە لە دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە بە تەواوی لاببرێت."