نەپەگە: دەبینە شوێنکەوتووی هێڵی شەهیدان!

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی نەپەگە شەهیدانی مانگی ئایاری بە رێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند: "ئێمە رێپێوانی 'رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد' هەموو رۆژێک فراوان دەکەین و رایدەگەیەنین کە ئێمە پێداگرین کە یادی شەهیدانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند: "لە مانگی ئایاردا ژمارەیەکی زۆر لە کادرە پێشەنگ و جەنگاوەرە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و تێکۆشانی شۆڕشی تورکیا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. یەک لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان و هاوڕێی رێبەر ئاپۆ و شۆڕشگێڕی ئینترناسیۆناڵیستی پێشەنگ هاوڕێ حەقی کارەر لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ شەهیدبوو. لەبەر ئەوەش لەلایەن پارتەکەمان و گەلەکمانەوە ١٨ی ئایار وەک "رۆژی شەهیدان" و مانگی ئایاریش وەک "مانگی شەهیدان" قەبوڵکراوە و راگەیەندراوە."

نەپەگە لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە:

"١ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی عەبدولقادر چوبوکچو، فەرماندەی ئەیالەتی گارزان رەمەزان کاپڵان (جەلال خۆجا) و فەرماندەی هێژای هەرێمی جودی هەمزە و هەڤاڵانیەتی. ٢ی ئایاریش رۆژی شەهیدبوونی یەکەم فەرماندەمان محەمەد قەرەسونگور، هاوڕێ ئیبراهیم بیلگین و فەرماندەمان لە گۆڕەپانی ناوەڕاست ئازاد سیسەر و چەکدار ئامەدە. هەروەها لە ٤ی ئایاری ١٩٣٧یشدا بە دەستپێکردنی قڕکردنی دێرسیم دەیان هەزار کورد کوژران و گەیشتنە پلەی شەهیدبوون. ٦ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حسێن ئینانە. رۆژی ٩ی ئایاریش رۆژی شەهیدبوونی فەرماندە بەنرخەکانی پەژاک فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەمهولی، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی و یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی هەبەدەهە ئولوش بایراکتارئۆغڵوە. ١١ی ئایار رۆژی شەهیدبوون هۆزان مزگین (غوربەت ئایدین)ە. ١٢ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی لەیلا قاسم و چوار هاوڕێیەتی. ١٦ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی هاوڕێیانمان هێلین، ساڵح و ئۆزان و بە دەیان هاوڕێمانە. ١٨ی ئار رۆژی شەهیدبوونی چوارەکانە (فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەر) و پێشەنگی شۆڕشگێڕ ئیبراهیم کایپاکایەیە. ١٩ی ئایارش رۆژی شەهیدبوونی خەلیل چاڤگون و مولوم بارانە. ٢٢ی ئایاریش رۆژی شەهیدبوونی ١٦ هاوڕێمانە کە لە سآڵی ٢٠١١ لە چەولیک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە چەکی کیمیایی شەهیدکران. ٢٥ی ئایاریش رۆژی شەهیدبوونی ئەحمەد کەسیپ (جەمشید) و فیداییە پێشەنگەکانی تابوری نەمران هاوڕێ ئاندۆک و هێرشە. ٢٧ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی هاوڕێ ئیسماعیل نازلیکول (قاسم ئەنگین)ە. ٣١ی ئایاریش رۆژی شەهیدبوونی پێشەنگی شۆڕشی تورکیا سینان جەمگیل و هاوڕێیانیەتی. لەبەر ئەوەی بە هەزاران قارەمان لەم مانگەدا بە شێوەیەکی ئەفسانەیی خۆڕاگرییان کردووە و شەهیدبوون، مانگی ئایار بووەتە مانگی شەهیدان و واتایەکی گەورەی بەدەستهێناوە. ئێمە لە ٤٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە کەسایەتی پێشەنگی گەورەمان هاوڕێ حەقی کارەردا شەهیدانی مانگی ئایار و هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە ئێمە یادی شەهیدانمان بە تاجدارکردنی تێکۆشانمان بە زیندوویی رادەگرین.

رێپێوانی پەکەکە رێپێوانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانە

پارتەکەمان پەکەکە لەسەر بنەمای واتادارترین و راستترین وڵام بۆ شەهیدبوونی هاوڕێ حەقی کارەر لەلایەن رێبەر ئاپۆوە دامەزرا. واتا و ئەو بەهایەی رێبەر ئاپۆ بە شەهیدان و پێگەی شەهیدانی داوە، وەرچەرخانی ئەو راستیەی شەهیدان بۆ راستی گەورەی ئایدۆلۆژیک لە مەعنەویەت و پێوانەکانی تێکۆشان، کەسایەتی پەکەکە دیاری دەکات. پەکەکە لە تێکۆشانی نیوسەدەی خۆیدا بێ هەژمار شەهیدی پێشکەش کردووە، یەک لەوانەشی لەبیر نەکردووە، نەیهێشتووە خوێنیان بە فیرۆ بچێت، ئاڵاکەیانی هەڵداوە و بەرەوپێشی بردووە، هەوڵی داوە هەر شەهیدێکی بکاتە مایەی تێکۆشانێکی کاریگەرتر و ببێتە شایەنی شەهیدان. وەک هاوڕێمان شەهید سەرخۆبوون سەرحەد لە کۆتا پەیامیدا رایگەیاند؛ لە کەسایەتی جەنگاوەرانی پەکەکەدا مێژوو و نەتەوەیەک دەچێتە سەر دوژمن و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن. رێپێوانی مێژوویی پەکەکە لێپێچینەوە و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانە. شەهیدانمان نەک هەر وەک قارەمان شەهیدبوون، لە دڵ و مێشکی گەلەکەماندا کە دڵی بە پەکەکە بەخشیوە رەسەنترین هەستی دروست کردووە، رق ئەستورتری کردووین، ئازایەتیمانی زیاتر کردووە، بڕوامانی پتەو کردووە، هیوامانی بە زیندوویی هێشتووەتەوە، ورەمانی بەرزتر کردووە و خانە بە خانە ژیانی ئازادیان خوڵقاند. لەبەر ئەوە شەهیدانمان بوونە راستی ئێمە کە بە زیندووی ماونەوە، مەشخەڵی ئازادیمان کە هەموو کات رێنیشاندەرن و بوونە هێزی فەرمانمان کە ئێمە بەڕێوەدەبەن. پارتەکەمان پەکەکە کە لەسەر ئەو راستیانە بووەتە "پارتی شەهیدان"، ئەمڕۆش لە سەر رێبازی هێڵی شەهیدان بە بێ دڕدۆنگی درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدات.

سوپای نەمرانی پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادیدا کە بێ وچان بەردەوامە، هەموو رۆژێک گەورەتر دەبێت، هەر شەهیدبوونێک، هەر داستانێکی قارەمانێتی کە دەنوسرێتەوە و هەڵوێستی فیدایی ئاپۆییمان بەرەو سەرکەوتن دەبات. کاتێک پێدەنێنە ساڵی ٤٨ەمینی مانگی شەهیدانەوە، گەواهیدەری رێپێوانی شەهادەتی قارەمانانەی هاوڕێیانمان کە لە هەموو شوێنێکی کوردستان بە قارەمانێتی خۆڕاگری دەکەن، بە هەڵوێست و شەڕی خۆیان بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی هێڵی شەهیدان دەکەن. تا ئەو کاتەی کە رۆڵەکانی کوردستان کە بێ ترس شەڕ بکەن و بە ئازایەتی گەورەوە تێکۆشان بکەن، هەبن دۆزی ئازادیمان هەرگیز شکست ناهێنێت و سەردەکەوێت. ئێمە هێزی پاراستنی گەلی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی پارتی شەهیدان پەکەکە شەڕدەکەین، رایدەگەیەنین کە ئێمە هەموو کات دەبینە شوێنکەوتووی هێڵی شەهیدان، رێپێوانی خۆمان 'رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد' هەموو رۆژێک بەرفراوانتر دەکەین و ئێمە پێداگرین کە یادی شەهیدانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین و بە زیندوویی رایبگرین.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە جارێکی تر بە رێز و پێزانینەوە شەهیدانمان بە بیر دەهێنینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە هەرگیز سازش ناکەین لە سەر داکۆکی لە ژیانێک کە شایەنی یادی ئەوان بێت و بەردەوام تێدەکۆشین".

هـ . ب