چالاکی ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ: لە پێناو ئازادی ڕێبەرمان لێرەیین

چالاکی ئێشکگری ئازادی کە ماوەی ١٢ ساڵە لە سترسبۆرگ لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبرێت، بە گروپێکی نوێوە لە هەفتەی ٦٢٠هەمینیدا بەردەوامە.

بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ەوە چالاکی 'ئێشکگری ئازادی' ئەنجام دەدرێت.

چالاکیەکە هەر هەفتەیە و لە لایەن گرووپێکی جیاوازی هاوڵاتییانی ئەوروپاوە ئەنجام دەدرێت. گرووپێک لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا چالاکی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدەن.

بە ناوی مەجلیسی گەلەوە هەر یەک لە مەولودە ئەکینچی، هاکان گولتەپە، فرات هەبوون و حوسەین یوورتسەڤەر لە چالاکیەکەدا بەشداربوون.

وتەبێژی گرووپەکە مەولودە ئەکینچی قسەیکرد و وتی: "لە پێناو ئازادی ڕێبەرمان لە پێش سی پی تی گردبووینەتەوە. دەمانەوێت بەزووترین کات زانیارییمان لە ڕێبەرمانەوە دەستکەوێت و داوای ئازادی ڕێبەرمان دەکەین."

هەرەوەها گرووپەکە ئاماژەیان بەوەکرد تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیکردن بەردەوام دەبن.