ناوی ئەو ٧ هاوڵاتییەی کە لە هێرشەکاندا شەهید بوون ئاشکرا کرا

کۆمیتەی شەهیدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کانتۆنی قامیشلۆدا شەهید بوون.

کۆمیتەی شەهیدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.

بەگوێرەی کۆمیتەی شەهیدان، ناوی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

"فەرحان خەلەف، بێریڤان محەمەد، حوسەین ئەحمەد، ڕیاز هەمۆ لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر چاپخانەی سیماڤدا شەهید بوون، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سەر کارگەی ئیمانی جزیرێدا ڕێناس حەمید شەهید بوو. لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سەر کارگەی ئەلەی قامشلۆدا فەرهان تەمە شەهید بوو. لە بە ئامانجگرتنی نانەواخانەی گوندی ئوم ئەلفورسانی قامیشلۆدا ئایا سەباوی شەهید بوو.

لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات. بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ژێرخانی مەدەنی، خزمەتگوزارییەکان و نەخۆشخانەکان دەکاتە ئامانج.