دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهبا و منبجی تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چەندین گوندی سەر بە شەهبا و منبجیان تۆپباران کرد.

داگیرکەران کاتژمێر ١٢:٠٠ بە کاتی ناوچەکە گوندی دارێ سەر بە عەفرین- شەهبایان تۆپباران کرد.

دواتر هێرشەکە بەرفراوانتر بوو و گوندی مەیاسەی شەهباس کاتژمێر نزیکەی ١٤:٣٠ تۆپباران کرا.

هاوکات گوندەکانی منبجیش تۆپباران کران. بە گوێرە راگەیەندراوی ئەنجومنی سەربازی منبج سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی کاوکلی رۆژئاوای کانتۆنی منبجیان تۆپباران کردووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٤٥ سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی درج و شەندانی باکوری منبجیان تۆپباران کرد.

هـ . ب