دوران کاڵکان: بەبێ خۆپاراستن ژیانێکی ئازاد پێکنایەت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان ئاماژەی بەوەدا خۆپاراستن یەکپارچەبوونی هۆشیاری، ڕێکخستن و چالاکی لە خۆ دەگرێت و وتی: "گەر ژیان هەبێت، پێویستە ئازادیش هەبێ. ڕێگەی ژیانی ئازادیش بە خۆپاراستندا تێدەپەڕێت."

خۆپاراستن

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان ئەوەی دەستینشانکرد کەسێک ئاسایشی ژیانی خۆی پێکنەهێنێت ئەوا ئازاد نابێت و وتی بەبێ خۆپاراستن کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک پێکنایەت. کاڵکان ڕایگەیاند ئاسایش بۆ کوردان لە نان و ئاو گرنگترە و وتی: " لەم ڕووەوە پێویستە خۆپاراستن ببێتە ناوەندی تێکۆشانی ئازادی و ڕیکخستنبوونی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. هەموو ئەمە حەقیقەتە، بەدڵنیاییەوە پێویستیشە." کاڵکان ئاشکرای کرد گەریلای پرۆفیشناڵ کۆمەڵگەی ڕێکخستنبووی خۆپاراستنی، سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەی دیموکراتیک دەخوڵقێنێ.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵێ فورات (ANF)ی دایەوە.

ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانکردن لە ' کۆمەڵگەکان خۆپاراستن بە بنەما نەگرن، ئەوە تێکدەچن' دەکات. ئەم دەسنیشانکردنە لەمرۆدا بۆ گەلی کورد بە چ مانایەک دێت؟

دەسنیاشنکردنەکەی ڕێبەر ئاپۆ 'کۆمەڵگەکان خۆپاراستن بە بنەما نەگرن، ئەوە تێکدەچن' لە ئێستادا بۆ گەلی کورد خۆپاراستن لە نان و ئاو لە هەمووشتێک گرنگترە. لەبەرئەوەی زهنیەت و سیاسەتی قڕکەر هەوڵدەدات کوردن لەناوبەرێ. کاتێک لە مێژوو دەڕوانین هەر کۆمەڵگەیەک پاراستنی لە خۆی نەکردبێت ئەوە لە ناو چووە و لە مێژوودا لەبیرکراوە. زهنیەت و سیستەمی قڕکەر کە لەسەر بنەمای لەناوبردنی کوردان لە چارەکی سەرەتای سەدەی ٢٠مدا دامەزرابوو، لە پێش هەموویەوە لە ناوبردنی هۆشمەندی خۆپاراستن و ڕێکخستنبووی کۆمەڵگەی کوردی بە ئامانج گرت. کۆمەڵگەی کوردی کە سەدەیەکە ڕووبەڕووی هێرشی قڕکەر دەبێتەوە، هۆشمەندی، ڕێکخستنبوویی و چالاکی خۆپاراستنی کۆمەڵگەی کورد تا ئاستێکی زۆر لە ناوبراوە. لەسەر ئەم بنەمایە وەک دەزانین کە کورد لە ساڵانی ١٩٧٠ بەرەو لەناوچوون کرایەوە. دەرکەوتنی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی پەکەکە لە بنەمادا بۆ ڕاوەستاندی ئەم لەنابردنە و دامەزراندی هەبوونێکی ئازاد هەوڵدان و خەباتیکرد. لە دەرنجامی تێکۆشانی پەنجا ساڵەدا بە قورسی  ئەم هێرشە قڕکردنانە شکێنراو و قەڵس بووە. بەڵام زهنیەت و سیاسەتی قڕکەر هێشتا بەتەواوی لەناو نەچووە. بە پێچەوانەوەی ئەمەوە، هێزە قڕکەرەکان لە سەر بنەمای پیلانگێڕێ نێونەتەوەی بۆ پێکهێنانی ئامانجەکەی، بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات. بۆیە لە پێش هەموو شتێکەوە هەوڵدەدات هۆشمەندی خۆپارستن و ڕێکخستنبووی کوردان لە ناوبەرێ. بۆ ئەمەش هێزە قڕکەرەکان ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا دەکات بە ئامانج. لە پێش هەموو شتێکەوە ئامانجیانە کە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا لەناوبەرن. لەم ڕووەوە ڕاستی و هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا، نمایەندەی هەبوونی گەلی کوردە. هۆشمەندی خۆپاراستن، ڕێکخستنبووی و چالاکی ئەمەیە. بەم مانایەوە پەکەکە خاوەنی تایبەتمەندی تەڤگەری خۆپاراستنی کۆمەڵگەی کوردی لە خۆ دەگرێ. لەبەر ئەمە، بۆ هەبوونی ئەوە و ژیانی ئازاد، پێویستە کۆمەڵگەی کورد لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا باش تێگات و خاوەنداری لێبکات. بۆ پراکتیکی ئەمەش هەر کوردێک کە دەتوانێ چەک هەڵگرێت پێویستە بە هۆشمەندی خۆپاراستنەوە پەرەوەردەی خۆی بکات، خۆی بە ڕێکخستن بکات و بجوڵێتەوە. یانی پێویستە کۆمەڵگە خۆی بەو ئاستە بگەنێت کە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشکی قڕکەر بووەستێتەوە و تیكیبشکێنیت.

کۆمەڵگای کورد، گەنجان، ژن، منداڵان، بەساڵاچووان، سیاسەت و دامەزراوەی کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان، بە کورتی، هەموو شتێکی گەلی کورد لەبەردەم هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە. دەوڵەت و دامودەزگاکانی بۆتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر گەلی کورد. گەل چۆن خۆی لەم هێرشانە بپارێزێت؟ چۆن پەرە بە خۆپاراستن بدەن و چی بکەن؟

لە ڕاستیدا هەموو دەوڵەت نەتەوەکان گوزارشت لە کۆمەڵکوژی کۆمەڵگا دەکەن کە بە واتای لەناوبردنی کۆمەڵگا دێت. دەتوانین بڵێین ئامانجی دەوڵەتە نەتەوەکان لەناوبردنی کۆمەڵایەتیبوون و بەدەوڵەت کردنی دەسەڵاتە بە گوێرەی خۆیان. هەر بۆیە دەوڵەت نەتەوە و دامودەزگاکانی گەورەترین هەڕەشەی ئەمنین بۆ سەر کۆمەڵگا. لە کوردستان کۆمەڵگای کورد ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بووەتەوە. بە واتایەکی تر دەوڵەت و دامەزراوەکانی بەسەر کوردستاندا حکومەت دەکەن، دەیانەوێت کۆمەڵگای کوردی لەناوببەن. ئەگەرچی ئەم قڕکردنانە زیاتر بەشێوازێکی کولتووری ڕوودەدات، کە هەموو شێوازەکانی کۆمەڵکوژی دەگرێتەوە، لەوانەش کۆمەڵکوژی جەستەیی، کۆچی زۆرەملێ و گۆڕینی دیمۆگرافیا. بەو جۆرە هێرشی قڕکردنی بەردەوام لە دژی کۆمەڵگەی کورد ئەنجام دەدرێت.

 یەکەم، پێویستە بزانێت کە لەژێر کۆمەڵکوژیدایە، واتە کێشەی ئەمنی هەیە. دووەم، پێویستە بزانێت حکومەتەکان و دامودەزگاکانیانن دەیانەوێت لەناوی بەرن. بە واتایەکی تر دەگاتە دۆخی دروست و هۆشیاری لە دوژمن. هێز و دامودەزگاکانی حکومەت بە "هێزی ئەمنی" ناونابات. سێهەم، پێویستە بزانێت کە تەنها خۆی دەتوانێت ئاسایشی خۆی دابین بکات و بەو پێیەش هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات.

لە کۆتاییدا بە مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆی ئاستی هۆشیاری و ڕێکخستنی و چالاکی بەرگریکردن لە خۆی بەرەوپێش دەبات. بە واتایەکی تر لەسەر بنەمای خۆپارێزی پەروەردە و ڕێکخستن دەکات و بەرامبەر هێرشەکان هەنگاو دەنێت و بەرگری لە خۆی دەکات. جیا لەوە هیچ ڕێگەیەکی تر نییە.

بە کورتی تەنها لە وتنی "خۆپارێزی" ناوەستێت. مامەڵەیەکی نادروست و ناتەواو لە خۆپارێزی ناکات. خۆپارێزی واتە ئاسایشی خۆی بە کەسانی تر ناسپێرێت. لەم ڕۆژانەدا هەندێک کەس پێیان وایە ئەگەر بڵێن خۆپارێزی ئەمنیەتیان پارێزراو دەبێت. ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌. ڕێبازێکی تری هەڵە بۆ خۆپارێزی، نەناسینی واقیعی حکومەت و دوژمن و پێناسەکردنیانە وەکوو "هێزی ئەمنی". ڕێبازێکی ناتەواو بۆ خۆپارێزی، بریتییە لە تێکشکاندنی ناوەڕۆکی خۆپارێزی ئەوەیە، تەنها وەک بابەتی هۆشیاری یان تەنها وەک بابەتی ڕێکخستنی و کردار ببینین. هەندێک خۆپارێزی بە تەنها حاڵەتێکی هۆشیاری پێناسە دەکەن. بێ گومان ئەمە تێر و تەسەل نییە. هەندێکی تر خۆپارێزی تەنها وەک پەروەردە و کردار، واتە ڕێکخستن و کردار دەبینن. بێ گومان ئەمەش بەس نییە. خۆپارێزی هەموو ئەمانە لەخۆدەگرێت. بە واتایەکی تر یەکخستنی هۆشیاری، ڕێکخستن و کردار لەخۆدەگرێت. برەودان بە خۆپارێزی تەنها وەک هۆشیاری بێت و نەچێتە بواری ڕێکخستن و کردارەوە جگە لە وتنی قسەی خۆش هیچ کاریگەری نابێت. بە پێچەوانەوە خۆپارێزی تەنها وەک کردارێک و نەبینینی ڕەهەندی هۆشیارانەی خۆی دەبێتە هۆی کردارێکی هەڵە. مرۆڤ قەد نابێت هەڵەی لەو جۆرە بکات و بە ئارەزووی خۆی پێناسەی خۆپارێزی بکات. دەبێت خۆپارێزی لە یەکپارچەبوونی هۆشیاری، ڕێکخستن و کرداردا بەکار بێنێت و لەسەر بنەمای ئەمەش پێویستە بە شێوەیەکی دروست مامەڵە بکرێت و بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت.

هەروەها لێرەدا وەڵامی ئەو پرسیارەش دەردەکەوێت کە لەسەر ئەم بابەتە چی بکرێت. سەرەتا دەبێت بە وردی و دروست لە ناوەڕۆکی چەمکی خۆپارێزی تێبگات و لە پراکتیکدا بە سەرکەوتوویی مەرجەکانی جێبەجێ بکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە ئاسایشی خۆی و ئاسایشی خۆی بە کەسێکی تر ناسپێرێت. هۆشیارییەکی دروستی خۆپارێزی بەدەست دەهێنێت و بە شێوەیەکی دروست خۆی پەروەردە دەکات. پەروەردە تەنها لەسەر ئاستی زانست سنووردار ناکاتەوە، بەڵکو بە هەموو شێوەیەک خۆی ڕێکخستن و ئامادە دەکات. ڕێکخستن و کەرەستە گرنگە، ئەگەر ئەمانە نەبن و مرۆڤ بە ڕێکوپێک و تۆکمە ڕەفتار نەکات، ناتوانێ بەرامبەر هێرشەکان هیچ بکات. لە ئەنجامدا بە وردی و وریاییەوە مامەڵە بکات و لەبەرامبەر هێرشەکان ئازایەتی و فیداکاریی نیشان بدات.

لە ڕاستیدا ئەوەی ئێمە تا ڕادەیەک هەستی پێدەکەین سەبارەت بە ناوەڕۆکی کێشەکە ئەم ڕێبازە و چاوەڕوانییە لە کەسانیتر کارەکان بکەن و نەبنە بارگرانی لەسەر شانمان و بەم شێوەیەش پرسی ئەمنیمان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک چارەسەر دەبێت. کاولکاری و کۆمەڵکوژی ڕۆح و تێگەیشتنێکی لەو شێوەیە لە کۆمەڵگا و تاکەکاندا دروست دەکات. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی زۆر باسی لێوە بکرێت، بەڵام مەرجەکانی جێبەجێ ناکرێت و ئەمەش ماناکەیەتی. ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە قڕکردن و کۆمەڵکوژی بە تەواوی سەرکەوتوو بووە. پاشان یەکەم شت کە دەبێت بیکەین ئەوەیە کە ئەم ڕۆح و تێگەیشتنە بە تەواوی لەناو ببەین و لە مێشک و دڵمان بیسڕینەوە. ئەگەر ئەمە بکەین، وەڵامی دروست و گونجاو بۆ ئەو پرسیارە دەدۆزینەوە کە پێویستە چی بکەین بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ئەمنیەتمان. بەڵام تا ئەو کاتەی ئەم کارە نەکەین، هیچ چارەسەرێکی دروست نادۆزرێتەوە، هەرچەندە باس و بەدواداچوونی بۆبکرێت. بۆیە ڕاستکردنەوەی هەڵەکان لە ڕێبازی خۆپاراستن لە هەنگاوی یەکەمدا جێدەگرێت.

ئەم ڕاستییە بەرچاوتر دەبێت کە بوون و ئازادی کوردستان و کورد ناتوانێ بێ هێزی خۆپارێزی بێت. بە دڵنیاییەوە ئەمە کێشەی سەرەکی گەلە. هەندێک ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەر هەندێک کار وبەرنامە ڕێکدەخەن، بەڵام دەبینین چاوەڕوانییەکان زیاتر لە گەریلا و هێزە پیشەییەکانە. لەسەر ئەم بابەتە چی دەڵێیت، چۆن دەبێت گەل بە گشتی بەشداری بەرخۆدان و خۆپارێزی بکەن، چۆن دەتوانرێت هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بەرەو خۆپاراستن ببەن؟

لە ڕاستیدا نەک هەر کورد، بەڵکو هیچ تاکێک، مرۆڤێک، پێکهاتە و کۆمەڵگایەک لەم دونیایە ناتوانێت بەبێ خۆپاراستن بوونی هەبێت و ئازادانە بژی. خۆپاراستن بە واتای "ئەمنیەت" دێت. ئەمنیەت، لەگەڵ خۆراک و زاوزێ، یەکێکە لە سێ مەرجە بنەڕەتییەکانی هەبوون. ئەگەر مرۆڤ، گروپ یان کۆمەڵگا بە هێزی خۆی ئەمنیەتی خۆی مسۆگەر بکات، ئەگەر بتوانێت بە هێزی خۆی خۆراک دابین بکات و هەلومەرجی بەردەوامی و زاوزێ خۆی دابین بکات، ئەوکات بوونی هەیە و بە ئازادی دەژی. بە کورتی پەیوەندییەکی دانەبڕاو لە نێوان ئەمنیەت و ئازادیدا هەیە. ئەوانەی ناتوانن گەرەنتی ئەمنیەت بکەن، ناتوانن ئازاد بژین. هەرکەسێک ئەمنیەتی خۆی بە کەسێکی تر بسپێرێت، دەبێتە کۆیلەی. تەنها کاتێک دەتوانێت ژیانێکی ئازاد بەدەستبهێنێت کە خۆی ئەمنیەتی خۆی دابین بکات. بۆیە هەر کەسێک بیەوێت ئازاد بێت و بە ئازادی بژی، دەبێت سەرەتا ئەمنیەتی خۆی مسۆگەر بکات. هیچ بەڵام و ئەگەرێک بۆ ئەمە نابێ ببێت. هەر کەسێک خۆی لە دۆخێکی وادا ببینێتەوە، لە ڕاستیدا ئازادیی خۆی لەدەستداوە. بێ گومان یەکەم شت لێرەدا ئەوەیە کە تەنانەت یەک تۆزیش لەم جۆرە تێگەیشتن و هەڵوێستە بە خۆمان ڕێگە نەدەین.

کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، دەبینین ژیانی هەموو هۆز، عەشیرەت، گەل و گەلان لەسەر بنەمای خۆپارێزییە. ژیانی عەشیرە و قەومی لای کورد و ژیانی خێڵەکی لە ناو تورکماندا بە تەواوی لەسەر بنەمای خۆپارێزیییە، بۆیە ئازادن. ئەمە مانای چییە یان چۆن ڕوودەدات؟ زۆر ڕوونە کە هەموو کەسێک، ژن یان پیاو، کە دەمانچەی هەڵگرتووە، پەروەردەی خۆپارێزی بینیوە، فێری بەکارهێنانی دەمانچە دەبێت، لە سەر بنەمای خۆپارێزی بەڕێکخستن دەبێت و لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکان بەئەرکی خۆی هەڵدەستێ. ژیانی کۆمەڵگایەکی ئازاد بەم شێوەیە.

پێکهاتنی ڕاستی ئەو گەلەی کە شەڕ دەکات

دەزانرێت کە ئەم دۆخە لەگەڵ دەرکەوتنی سیستەمی دەسەڵات و حکومەتدا گۆڕانی بەسەردا هات. دەسەڵات و حکومەت چەک و ئامرازە ئەمنییەکانیان لە دەستی کۆمەڵگا وەرگرتەوە و دەسەڵاتیان لەناو خۆیاندا چڕکردەوە و خۆیان بە "هێزی ئەمنی - سوپا" تۆکمە کرد. بەو پێیەی دەسەڵات و حکومەت بە عەقڵیەتی پیاوسالاری و هەژموونی پیاوان پێکهاتووە، هەموو ئەمنیەت لەلایەن حکومەت و پیاوانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. لەسەر بنەمای ئەمەش ٥ هەزار ساڵە ژنان و کۆمەڵگا لە چەک داماڵراون و لاواز بوون و وابەستەی پیاوان و حکومەت هاتوون. ئێستا ئەگەر کەسێک بەڕاستی بیەوێت لەم دۆخە ڕزگاری بێت، ئەوە ڕوونە کە ئەرکەکە بریتییە لەوەی چەک و دەسەڵات لە دەستی حکومەت و پیاو وەربگرێتەوە. بۆ ئەمەش پێویستە ژنان و هەموو کۆمەڵگا هۆشیاریی ئەمنی دروستیان هەبێت و بەو پێیە خۆیان پەروەردە، ڕێکخستن و خۆیان تۆکمە بکەن. بەم شێوەیە واقیعی ئەو گەلەی کە شەڕ و تێکۆشان دەکەن دروست دەبێت، ئەوەی زۆرجار ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێ کردووە. بۆیە پێویست ناکات و هیچ سوودێکیشی نییە کە گلەیی لەسەر ئەمە یان هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و داهێنانی شتی دیکە بکرێت.

پەروەردە بە تێگەیشتنێکی دروست لە ئەمنیەت

تێگەیشتن و تێڕوانین کە چاوەڕوانی ئەمنیەت لە گەریلا یان هێزە پیشەییەکان دەکات، لە بارودۆخی ئێستادا، لە ڕاستیدا ئەو تێگەیشتن و هەڵوێستەیە کە پێشتر دەسەڵاتی پیاوان و دەوڵەتی قبوڵ کردووە. بەم تێگەیشتن و هەڵوێستەوە ناتوانی بە ئازادی بژیت. پاشان پێش هەموو شتێک پێویستە مرۆڤ ئەم تێگەیشتن و هەڵوێستەی بگۆڕێت و پێویستە تێگەیشتن و هەڵوێستی دروست لە ئەمنیەت بەدەستبهێنێت. بۆ ئەمەش دەبێت بەرانبەر تێڕوانین و هەڵوێستە هەڵەکان ببیتەوە. بێ گومان پێویستە سەرەتا هێزە شۆڕشگێڕەکان پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە بکەن، پارتیمان دەبێت پێشەنگایەتی بکات و لە بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیکمان بەتەواوەتی ڕەوڵ بگێڕێت. ئەو هێزەی کە بۆ هەموو ئەمانە زۆرترین چالاکی ئەنجام دەدات، چاپەمەنی و بڵاوکراوە، هونەر و ئەدەبیاتە. دەبێت ئەمانە بەرامبەر هەڵەکان بجەنگن و حەق لە شوێنی خۆیدا دابنێن. کۆمەڵگاکان لە ڕاستیدا لەلایەن دەوڵەت نەتەوەکانەوە لەناوچوون. سەدەیەکە کورد لەژێر هێرشی کۆمەڵکوژییدایە. بۆیە ناکرێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەو هەڵانەی کە باسی لێوە دەکرێت ڕزگاریان بێت. تەنانەت کاتێک ڕاستییەکان پیشانی کۆمەڵگا دەدرێن، ئەوان لە هیچ دۆخێکدا نین کە ڕەتی بکەنەوە. بۆیە پێویستە کۆمەڵگاکان بە تێگەیشتنێکی دروست لە ئەمنیەت پەروەردە بکرێن. بەرپرسیارێتی ڕاستەقینە لە ئەستۆی ئەو کەسانەدایە کە بەرپرسیارن لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکان. پێویستە پێشەنگایەتی پارتیمان و گەریلا، چاپەمەنی و بڵاوکراوەکان، هونەر و ئەدەبیات ئەو ئەرکانە لە ئەستۆ بگرن چونکە کێشەی سەرەکی لاوازی و کەموکوڕی لێرەدایە. ئەو هێزانەی بەرپرسیارن لە پەروەردەی کۆمەڵگا، دەبێت بزانن چۆن کەموکورتی و لاوازیەکانیان تێدەپەڕێنن و ئەرکەکانیان سەرکەوتووانە جێبەجێ بکەن. ئەگەر هۆشیاری خۆپارێزی لە ئاستێکی دروست و گونجاودا بگەیەندرێتە جەماوەر و کۆمەڵگا، ئەگەر لەم بوارەدا هەڵەکان ڕاستبکرێنەوە و خاڵە لاوازەکان دوبارە نەکرێنەوە، ئەگەر کۆمەڵگە لەسەر بنەمای خۆپارێزی، پەروەردە و ڕێکخستن بکرێت، ئەوا کێشەکە چارەسەر دەبێت. جیا لەمە هیچ ڕێگایەکی تر بوونی نییە.

هێزەکانی گەریلای ئێوەش بەشێکن لە خۆپارێزی. ڕۆڵی هێزی گەریلا لە بواری خۆپارێزی چییە؟ ئەگەر وابێت بۆ ئەوەی شەڕی گەریلایی و خۆپارێزی گەل تەواوکەری یەکتر بن لە شەڕی دژ بە فاشیزمدا دەبێ چی بکرێت؟

ڕەوڵ و ئەرکی گەریلا لە خۆپارێزی پێشەنگایەتی و فەرماندەییە. ڕاستە ئەمڕۆ گەریلا شەڕ دەکەن، گەریلا تەنها شەڕەکە ڕابەرایەتی دەکەن. بەم مانایە دەتوانرێت بڵێین گریلا بە تەنیایە. بەڵام نابێت ئەمە بەم شێوەیە لێکبدرێتەوە کە "گەریلا بە تەنیا جێهێڵدراوە". لە ڕابردوودا کە ئەوەندە دوور نەبوو، ئەم جۆرە بۆچوونانە بە شێوازی جیاواز دەردەبڕدرا، بەڵام ئێمە لە مانگ و ساڵانی ڕابردوودا لە هەموو لایەکەوە ئەم دۆخەمان تاوتوێ و هەڵسەنگاندنمان بۆ کردووە. چەمکی خۆپارێزی هێڵی مۆدێرنیتە دیموکراتیکمان هەڵسەنگاندەوە و بەرنامەمان بۆ داناوە. ئێمە ئەم چەمکەمان لە شێوەی گەریلای پێشکەوتوو و پێشەنگ و هێزی پاراستنی هەرێمی، هێزی سەرەکی بەرجەستە کردووە. بە واتایەکی تر ئێمە لەگەڵ گەریلا و هێزی خۆپارێزیمان لە پەیوەندیداین. ئێمە گەریلا بە هێزی پێشەنگ و هێزی خۆپارێزی سەرەکی پێناسە دەکەین. لەم پێناسەیەوە تێدەگەین کە هێزی سەرەکی کە لەگەڵ  پەروەردە، ڕاهێنان، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپارێزییەوە لە پەیوەندی دایە، گەریلایە. بۆیە ئەگەر هێزی خۆپارێزی لاواز بێت و ئێستا لەسەر شانی گەریلا شەڕەکە بکرێت، بەرپرسیارێتی سەرەکی لە ئەستۆی گەریلادایە. بەو پێیەی کە گەل ناتوانێت خۆی پەروەردە بکات و خۆی بەڕێکخستن بکات و بەو پێیە پەروەردە، ڕێکخستن و بەڕێوەبەرایەتی بە شێوەیەکی سەرەکی بە پێشەنگایەتی گەریلاوە ئەنجام دەدرێت، پێشەنگایەتی گەریلا تا ڕادەیەکی زۆر بەرپرسیار دەبێت لە لاوازی هێزی خۆپارێزیدا. بە واتایەکی تر، گریلا لەبری ئەوەی ڕەخنە لە کەسانی دیکە بگرێت، لەبەر ئەو مەرجانەی کە هەن، ڕەخنە لە خۆی دەگرێت و بەو پێیە هەوڵ دەدات کەموکوڕییەکان پڕ بکاتەوە.

بۆ ئەوەی شەڕی گەریلا و هێزی خۆپارێزی تەواوکەری یەکتر بن، پێویستە پێکەوە پەروەردە و ڕاهێنان، ڕێکخستن و یەکبگرن. پێشەنگایەتی پارتیمان و گەریلا لێی بەرپرسن. ئەمە لە بنەڕەتدا ئەرکی حیزب و گەریلاکانە. بە واتایەکی تر پێویستە گەل بە تایبەت گەنجان و ژنان پەروەردە و ڕێکخستن بکرێن و بخرێنە ناو تێکۆشانەوە. پێویستە تێڕوانینە هەڵەکان سەبارەت بە خۆپارێزی لە نێو گەلدا ڕاست بکاتەوە و سەرهەڵدانی هۆشیاری و پراکتیزەکردنی دروستی خۆپارێزی مسۆگەر بکات. بێگومان هەموو ئەوانەی خۆیان بە وڵاتپارێز و ئازادیخواز ناودەبەن، پێویستە بزانن کە ئەرکێکی وایان لەسەرە و پێیان وایە ژیانێکی ئازاد تەنها بە خۆپارێزییەوە دەکرێت و لەسەر ئەم  بنەمایە پاراستنی خۆیان دەکەن.

لە باکور کوردستان وەهمێکی جدیی وەک نەخۆشی بوونی هەیە

وەهمێکی جددی لە باکور کوردستان لەم دۆخەی ئێستایدا لە ئارادایە. بۆ نموونە دیکتاتۆری فاشیست و مرۆڤ کوژ هەیە، بەڵام وا بیر دەکرێتەوە کە ئەم دیکتاتۆرە تەنیا بە ڕێکخستنی یاسایی و کاردانەوەی جەماوەری دیموکراتیک دەکرێت ڕووبەڕووی ببنەوە. لە کاتێکدا ئەم تێگەیشتنە دروست نییە. فاشیزم واتە هێرشی سەرتاسەری و شەڕ. لە دژی فاشیست تەنیا کاتێک دەتوانێت تێبکۆشی و سەرکەوتوو بێت کە لەسەر بنەمای شەڕی شۆڕشگێڕانە تێکۆشان کرابێت. بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا جەماوەر ڕوانگەیەکی ناڕاستی هەیە کە ئەنجامەکان تەنها لە ڕێگەی تێکۆشان بۆ ئاشتی و دیموکراسیەوە بەدەست دێت. ڕۆژنامەنووسانیش هاوکات لەگەڵ هێزە ڕێکخستنیەکان بەرپرسیارن لەم دۆخە. سەرەتا پێویستە دەستبەجێ ئەم هۆشیارییە ساختەیە ڕاست بکرێتەوە و بگاتە ئەو هۆشیارییەی کە بەرخۆدانی سەرتاسەری بەرامبەر بە دیکتاتۆری فاشیست-مرۆڤکوژ دەست پێبکات، جگە لە سەرکەوتن هیچ ڕێگایەکی تر نییە. بەگشتی هەمووان هەڵە و کەموکوڕی گەورەیان لەم بوارەدا کردووە. ئەمانە سەرەتا دەبێت بە خۆڕەخنەگرتن و لابردن ڕاستبکرێنەوە. بە واتایەکی تر، لەسەر بنەمای سیاسەتی ئایدیۆلۆژی و ستراتیژی، پڕوپاگەندە و پەروەردەی دروست دەست پێبکات و ڕاستییەکان بە گەل بگوترێ و بە سیستەمێکی پەروەردەیی ئاوا دروست، شەڕێکی دروست و تەواو لە دژی سیستەمی فاشیستی-مرۆڤکوژ دەکرێت وەک تەنیا ڕێگە چارە.

ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ڕەنگە لە ئامەد کۆمەڵکوژی بکەن. چۆن لە خۆتان بەرگریی دەکەن، ئایا گەریلاکان دێن و لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگارت دەکەن؟"، ئاماژەیان بەوە کرد کە پاراستنی کۆمەڵایەتی گرنگییەکی ژیانی هەیە. لەو ڕۆژەوەی هەڵسەنگاندنەکە کراوە تا ئێستا کۆمەڵکوژی زۆر لە دژی گەل کراوە. لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵگا و مرۆڤەکان دەبێ چی بکەن و چۆن خۆیان بپارێزن؟

ئێمە وەک ڕێبەرایەتی حیزب و گەریلا، زیاتر لە هەموو کەس، ڕەخنەکانی سەرۆک ئاپۆ لەبەرچاو دەگرین و بە خۆڕەخنەکردنەوە نزیک دەبینەوە. گەل ناتوانن خۆیان پەروەردە بکەن یان خۆیان ڕێکبخەن. گەل لە لایەن ڕێبەرایەتی، حیزب و گەریلاوە پەروەردە، ڕاهێنان و ڕێکخستن دەکرێن. هەروەها سەرۆک ئاپۆ دەیەوێت گەل بە شێوەیەکی دروست و گونجاو لەسەر بنەمای خۆپاراستن پەروەردە بکرێن. ئێمە بڕیارمانداوە ئەم ئەرکە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنین، کە تا ئێستا بە هۆکاری جۆراوجۆر نەمانتوانیوە بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجامی بدەین. لەو چوارچێوەیەدا پێویستە گەلەکەمان و بەتایبەت گەنجان و ژنان باوەڕمان پێ بکەن و متمانەمان هەبێت. بێگومان ئێمە پەروەردە و ڕێکخستن دەکەین، بەڵام ئەوە خودی گەلە ڕێکخستن دەکات. بۆیە مرۆڤ دەبێت بۆ ئەو جۆرە پەروەردانە کراوە و ئامادەبێت ، تێڕوانینە هەڵە کۆنەکان وەلاوە بنێت و تێگەیشتنێکی نوێ لە خۆپارێزی بەدەستبهێنێت.

وەک لە سەرەتاوە ئاماژەمان پێدا، ئەو تێگەیشتنەی کە سیستەمی فاشیستی-مرۆڤکوژ تەنیا لە ڕێگەی ڕێکخستنی یاسایی و چالاکی جەماوەریی دیموکراتیکەوە لەناو دەچێت، ڕاست نییە. سەرەتا پێویستە گەلەکەمان لەو تێنەگەیشتنە بێتەدەرەوە. دەبێت باوەڕی بەوە هەبێت کە عەقڵیەت و سیستمی فاشیستی – مرۆڤکوژ تەنیا بە بەرخۆدانی سەرتاسەری لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی لەناو دەچێت و لە ئەنجامدا دەبێت زۆرترین بەشداری، خواست و پشتیوانی لە چالاکییەکانی گەریلا و هێزی بەرگریی هەبێت. هەر لەسەر ئەم بنەمایە لاوازی دەکەوێتەوە. هەموو وڵاتپارێزان هەوڵ نادەن بچنە ناو گەریلا. تەنانەت دەزانین کە بەناو وڵاتپارێزانێک هەن کە ڕێگری لە بەشداریکردنی گەنجان و ئازیزانیان دەکەن. ئاشکرایە کە وڵاتپارێزیەکی لەو شێوەیە هیچ مانای نییە، دەبێت ئەو جۆرە کەسانە لە ناو خۆمان دووربخەینەوە. هەروەها بەشداری و پشتیوانی پێویست لەو کەسانەی هەوڵی شەڕی خۆپارێزی دەدەن کەمە. بە واتایەکی تر، یاساییکردن و یاساییبوون زۆرە. بارودۆخی لەدەستدانی پێگەی شۆڕشگێڕیی و زۆر گۆڕانخوازی هەیە. بە دڵنیاییەوە دەبێت بەسەر ئەم تێگەیشتن و شێوازەدا سەربکەوین. مرۆڤ پێویستە بە دروستی لە شەڕی ڕەوای خۆپارێزی تێبگات و کار لەسەری بکات و بزانێت مەرجی یەکەم ئەرکی وڵاتپارێزییە بۆ بەشداریکردن و پشتیوانی لە شەڕی ڕەوای خۆپارێزی.

سەرەڕای ئەمانە پێویستە بە هۆشیارییەکی دروست لە وڵاتپارێزی خۆمان و دەوروبەرەکەمان پەروەردە بکەین. بەو زانینەی کە ئێمە لە مێژوودا بێوچانترین شەڕی بوون و ئازادیمان دەستپێکردووە، هەم دەبێت بەشداری ئەم شەڕە بکەین و هەم بەپێی مەرجەکانی ئەم شەڕە بژین. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک گرنگی بە شێوازی ژیان، هاتوچوو و شێوازی کارکردنی خۆی بدات. نابێت کەس وا مامەڵە بکات کە ئێمە لە ژێر هێرشی کۆمەڵکوژیدا نین. هەموو کەسێک دەبێت ڕێکخراوتر وتۆکمەتر بێت، نابێت بە شێوەیەکی هەڕەمەکی مامەڵە بکات، نابێت بە تەنیا سەرگەردان بێت، دەبێت بەردەوام بژی و تێکۆشان بکات و ئامادەیی هەر جۆرە هێرشێک بێت. پێویستە وەک گەل لە دژی هەر ئەگەرێکی کۆمەڵکوژی ئامادەکاری بکرێت. بۆیە ئێمە ئەمنیەتی خۆمان مسۆگەر دەکەین. هێزەکانی حکومەت ئەمنیەت دابین ناکەن، بە پێچەوانەوە دەیانەوێت لەناومان ببەن. ئەوکات ناتوانین ئەمنێەتی خۆمان بە دەسەڵاتێکی وا بسپێرین. ئێمە ناتوانین بەبێ ئامادەکاری بژین. پێویستە هەمیشە ئامادەبین و ئامانجمان بەرەنگاری و شکستپێهێنانی هەر هێرشێک بێت بەبێ دوودڵی. بێگومان ئەمە دۆخ و تێگەیشتنێکی نوێیە. بەڵام ئەمە ڕاستییەکە کە لە مێژووییدا هاتووتەپێش. عەقڵیەتی فاشیست، داگیرکەر و مروڤکوژ ئێمەی لەو واقیعە دوورخستەوە و تێگەیشتن و هەڵوێستی ئێستای گۆڕان- ملکەچ بوونی ئاشکرا کرد. بۆیە پێویستە ئەم ڕاستییە بگەیەنینە ئاستی هۆشیاری و خۆمان لە هەر تێگەیشتن و هەڵوێستێک ڕزگار بکەین کە بە مانای ڕیفۆرمخوازی یان تەسلیم بوون بێت.

هەموو ڕۆژێک ژنکوژی ئەنجام دەدرێت. حکومەت سیاسەتێکی سیستماتیکی قڕکردنی دەست پێکردووە، بەتایبەتی دژی ژنان. ناگیهان ئاکارسەل لە ناوەڕاستی شاری سلێمانی کوژرا. نوێنەری عێراقی حکومەتی تورکیاش بە ئاشکرا بەرپرسیارێتی ئەم کۆمەڵکوژییەی لە ئەستۆ گرت. ڕێبەرایەتی دەڵێت ژنان "نابێت بەبێ خۆپارێزی بچنە ناوچە نائارامەکانەوە. چۆن خۆپارێزی ژنان بەرەوپێش ببەین، خۆپارێزی بۆ ژنان بە چ مانایەکە؟

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕێکخستنەکانی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) و کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بەیاننامەیەکی هاوبەشی خۆپاراستن-یان بڵاوکردەوە و داوایان لە سەرجەم ژنان کرد کە بە شێوەیەکی دروست هۆشیاری و ڕێکخستنی خۆپارێزی بەدەستبهێنن و بەو پێیە کار بکەن. ئێمەش وەک پەکەکە لەگەڵ ڕاگەیاندن و بانگەوازییەکەداین. بێگومان دۆخی ژنان لە دونیای ئەمڕۆدا زۆر خراپترە. لە هەمان کاتدا واقیعی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، دوایین مۆدێرنیتەی ئەوە، بە دەسەڵات و سیستەمی دەوڵەت کە لەدەستی پیاودایە، بە ڕوونی ئاشکرای دەکات. لە ڕاستیدا ئەو دۆخەی کە ژنان تووشی دەبن، ئەو دۆخەیە کە کۆمەڵگا ئەزموونی دەکات. ئەوە تەنیا ژنان نین کە لە هۆشیاری، ڕێکخستن و کردار و خۆپارێزی دوور دەخرێنەوە، بەڵکو هەموو کۆمەڵگاش دوور دەخەنەوە. بەم شێوەیە هەژموونی کۆیلایەتی و چەوساندنەوە وداگیرکاری دروست بوو.

بە ڕوونی دیارە کە چەوساندنەوە و کوشتنی ژنان تاک لایەنە نییە بەڵکو فرە لایەنەیە. لە ژێر سیستەمی ئێستای مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا، لە ڕاستیدا هیچ ژیانێک بۆ ژنان لەبەرچاو ناگیرێت. سیستەمەکە هەموو کۆمەڵگای بە کۆیلە کردووە و بەتایبەت ژنانی کردووتە کۆیلە. بە هیچ شێوەیەک هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی ژنان بژین جگە لەوەی کە حکومەتی پیاوسالاری دەیەوێت و خزمەتیان بکات. لەم سیستەمەدا دیارە ژنان لە ڕووی دەروونی و هزری و جەستەییەوە دەکوژرێن. یاسا و هەموو ڕێساکانی سیستەم لەسەر کۆیلایەتی ژنان دامەزراون. ژمارەی ئەو ژنە کوژراوانەی لە تورکیا لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە ١٨٥ ژن ڕاگەیەندراوە. نزیکەی هەموو ڕۆژێک دوو ژن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە دەکوژرێن. ئەمانە ناسراون و دیارن، بەڵام بێگومان کۆمەڵکوژییە نەناسراو و نەبینراوەکانی ژنان دەیان هێندە زیاتر لەوەیە. بۆیە هۆشیاری و ڕێکخستن و کردەوەی خۆپارێزی بۆ ژنان زیاتر لەهەموو شتێک پێویستیە.

لە هەلومەرجی ئێستادا خۆپاراستن تاکە ڕێگای مانەوەی ژنانە بۆ ژیانێکی ئازاد. جگە لەمەش ناکرێ ژنان خۆیان لە هەراسانکردن، دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی بپارێزن و ژیانێکی ئازاد بەدەست بهێنن. بەکورتی، هۆشیاری و ڕێکخستن و کردەوەی خۆپاراستن زیاتر لە هەموو کەسێک بۆ ژنان بە پێویستە. تەنیا بەم شێوەیەیە کە هۆشیاری و ئیرادە و ژیانی ئازاد دێتە ئاراوە. چونکە ئەم نەزمە جیهانییەی ئێستا، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا  بەکۆیلایەتی بمێنێتەوە، زۆرترین هێرش دەکاتە سەر ژنان و ترسی لە ژنان زۆرە. بێگومان سەرکەوتن بەسەر مۆدێرنیتی سەرمایەداری و بنیاتنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای تاکی ئازاد و کۆمۆنی دیموکراتیک تەنیا لەسەر بنەمای ئازادی ژن دروست دەبێت. لەسەر بنەمای ئەمەش هۆشیاری و کردەوەی گرنگی ژنان لە پەرەسەندنە. ئەگەر بە چەواشەکانی وردە بورژوازی زیانی پێنەگات، ڕێکخستن و خەباتی دروست و کاریگەرانەی ژنان لەسەر بنەمای خۆپاراستن دەکرێت. ئەزمونی خۆپاراستن و تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ژنانی کورد لەسەر بنەمای یەژا ستار دروست بووە، نموونەیەکی ئاشکرایە بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە.

کاتێک باسی خۆپاراستن و بەرخۆدان دەکرێت، هەڵبەتە سەرەتا گەنجان دێتە بیری مرۆڤ. پێویستە دەستوری خۆپاراستنی گەنجانی کورد چۆن بێت؟ پێویستە لە گۆڕەپانی جڤاکیدا بە چ ڕێبازێک بەڕێوەببرێت"

گەنجانی کورد بە ئافراندی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕۆڵ و ئەرکێکی مێژوویان بەجێگەیاند. وەک دەزانرێت پەکەکە پارتی گەنجانە. گەریلاش ڕێکخستنی بنەڕەتی گەنجانە. لەبەر ئەمە هێڵی گەنجان پارتیبوون و گەریلابوونە. خۆپاراستن شێوەی تێکۆشان و رێکخستبنووی گەنجانە. کارەکانی تر بۆ گەنجان دواتر دێت.

بەڵام هەرچەندە ڕاستیەکە بەم شێوەیەبێت، لە ڕەوشی ئێستادا لە باکووری کوردستان خەباتەکانی گەنجان زۆر یاسایی بووە. خەباتی گەنجان لە ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی چالاکییەک کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت.

بێگوومان بۆ ئەوەی گەنجان ئیرادەی خۆیان ئاشکراکەن، پێویستە ڕێکخستنبوونێکی خۆسەرییان هەبێ. بۆیە گرنگە ئەم ڕێکخستنە لە کام هێڵەوە پێکبهێنرێت. گەر سەرنج بدەن لەم کۆتاییانەدا ڕێبازی ڕێکخستنبووی و تێکۆشانی نەرم دەبین کە بوونەتە بنکی خەباتی گەنجان. لە ڕوانگەی ئێمەوە دۆخێکی لەم شێوە کەموکوڕییە. پێویستە دەستوری چالاکی و ڕێکخستنبووی گەنجان ببێتە خۆپاراستن. وەک پارتی و گەریلاش پێویستە تەڤگەری گەنجانیش ببێتە پێشەنگ و هێزی بنەڕەتی خۆپاراستن. پێویستە هێزی بنەڕەتی سوپایی خۆپاراستنی جڤاکی گەنجان پێکبهێنرێت. بەم شێوەیە، پێویستە گەنجان پێشەنگایەتی لە هەموو پەرەوەرد، چالاکی و ڕێکخستنبوونی جڤاکی بەتایبەت سەرهەڵدان بکەن.

باشە گەنجان دەتوانن ئەرکێکی ئاوا بەرفراوان پێکبهێنن؟ گەر دروست پەرەوەردە و بەڕێکخستن بکرێن بەڵێ دەتوانن. بەڵام پێویستە بزانرێت، سیستەکانی دەسەڵاتداری هەموو کاتێک ڕێگری لە بەرێکخستنبوونی شۆڕشگێری و چالاکی دەگرن، ڕێگە بۆ شێوەی ڕێفۆرمیست دەکەنەوە. بۆیە لەبەرامبەر دۆخێکی لەم شێوەیەدا پێویستە تەفگەرەکانی گەنجان خۆیان کەموکورت نەکەن و دەست لە سەختییەکان بەرنەدەن. بە تایبەت لە بارودۆخی فاشیزم و قڕکردندا بەشێوەی سەربەخۆ و نایاسایی ئەنجام بدرێت. گەر ڕێکخستنبوونی گەنجان لە بارودۆخی فاشیزمدا یاسایی ببێت، ئەوا هەموو ڕێکخستنەکانی تر زۆرتر یاسایی دەبن؛ گەر چالاکی گەنجان ڕیفۆرمیست ببێتەوە، ئەوا چالاکیەکانی تر بە تەواوی بێ کاریگەر دەبن.بۆیە پێویستە سەرلەنوێ خەباتی گەنجان هەڵسەنگێنرێتەوە و لە خۆپارستنی هێڵی درووستدا مکوڕبن.

کاتێک باسی خۆپاراستن دەکرێت، بەرخۆدانی جەستەی دێتە بیری مرۆڤ کاتێک قرکردن لەسەر گەلێک دەسەپێنرێت. بۆیە لە خانەی بەرخۆدانی جەستەییدا کام ڕەهەندنی خۆپاراستن هەیە؟

وەک بەرخۆدان ڕێبازی جیاوازی خۆپاراستن هەیە. وەک بەرخۆدانی ڕۆحی، بەرخۆدانی هەستیاری، بەرخۆدانی هۆشمەندی،بەرخۆدانی چاندی، یان وەک سەرهەڵدان و شەڕە. هەریەک لەو بەرخۆداناندانەش دەتوانرێت لە چوارچێوەی خۆپاراستندا هەڵسەنگێنرێت. لە بارودۆخی فاشیزمدا هەموو بەرخۆدانێک گرنگ و واتادارە. بەڵام هەتا شەڕی خۆپاراستن پێکنەهێنرێت هەموو بەرخۆدانێک بێ کاریگەر و بێ ئەنجام دەبێت. هەمان شتیش بۆ خۆپاراستن پەیوەستدارە. خۆپاراستنیش لە ئەنجامدا گرێدراوی شەڕی پارستنەوە بەدەستبهێنرێت ئەوکاتە ڕاست و واتادار دەبێت. چوونکە ئەنجام دەبێت. هەموو خۆپاراستنەکای تر گەر گرێدراوی خۆپاراستنی شەڕ نەبێت، ئەوا بێ ئەنجام دەبێت. بۆیە پێویستە لە پێناسەکردنی خۆپاراستندا کەم و کوڕی نەکرێت، تەنها وەک هزر، هەست و هەڵوێستەیەک نەبینرێت، بێگومان بەشەڕێکی خۆپاراستنەوە پێشبینیان بکرێت. لە سەرەوە ڕەخنەی هەندێک تێڕوانیی هەڵەمان کرد. بە ڕوانینی ئێمە هەڵسەنگاندنەکە لەسەر ئەو بنەمایە درووسترە.

پەیوەندی نێوان ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی چییە؟

وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا خۆپاراستنی بە واتای ئەمنیەتە. ئەمنیەت، لەگەڵ خۆراک و زاوزێ، یەکێکە لە سێ مەرجە بنەڕەتییەکانی بوونە. بە واتایەکی تر خۆپاراستنی یەکێکە لە سێ مەرجە بنەڕەتییەکانی بوون و مانەوە. کۆمەڵایەتیبوون کە بە بوونی مرۆڤەوە گرێدراوە، لەسەر بنەمای ئەم سێ مەرجە بنەڕەتییە پێکدێت. بە واتایەکی تر ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی بە جێبەجێکردنی ئەم سێ مەرجە دیاری دەکرێت. کۆمەڵگای سروشتی لەسەر بنەمای کۆمۆنیزم لە خۆراکدا (واتە ئابووری)، یەکسانی لەسەر بنەمای جیاوازی لە زاوزێدا (واتە لە پەیوەندی نێوان ڕەگەزەکاندا) و ئازادی بەکارهێنانی دەسەڵاتی مرۆڤ لە ئەمنیەتیشدا (واتە خۆپاراستن). هێرشکردنە سەر کۆمەڵگا لەلایەن عەقڵیەت و سیستەمی دەسەڵات و حکومەتەوە کە بەرهەمی عەقڵیەتی پیاوسالارییە، بە شێوەیەکی سەرەکی لەم سێ خاڵەدا دروست دەبێت. خاوەنداری تاکەکەسی تایبەت بە لەناوبردنی کۆمۆنالیزم لە ئابووریدا، نەهێشتنی یەکسانی لەسەر بنەمای جیاوازی ڕەگەزی لە زاوزێدا، سیستەمی سەربازی و پۆلیسیش بە لەناوبردنی خۆپاراستن بۆ ئەمنیەت، پەرە بە عەقڵیەت و سیستەمی پیاوسالاری دەدات. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەر تێکۆشانێکی سۆسیالیستی دیموکراتیک کە لە دژی دەوڵەت و سیستەمی دەوڵەت پەرەی سەندبێت، دەبێت لەسەر بنەمای خاوەندارێتی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە خاوەندارێتی تاکەکەسی، ئازادی ژن لە دژی هەژموونی پیاو (واتە یەکسانی لەسەر بنەمای جیاوازی) و خۆپاراستن لە دژی دەسەڵاتی سەربازی و پۆلیس بێت. بە واتایەکی تر دەکرێت ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک لەسەر بنەمای کۆمۆنی دیموکراتیک و ئازادی ژن و خۆپاراستن بەدی بهێنرێت.

لێرەوە تێدەگەین کە وەک چۆن ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەبێ بناغەی کۆمۆنی دیموکراتیک و ئازادی ژنان بوونی نییە، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی دیموکراتیش بەبێ پشتبەستن بە خۆپارێزی ناتوانێت بوونی هەبێت. بێ گومان ئەم ڕاستییە لە بنەڕەتدا لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی ئەمڕۆ دێتەوە. خۆپارێزی وشەی یەکەمە بۆ کۆمەڵگەی کورد، چونکە ئەمانە ئەو کەسانەن کە سەدەیەکە کۆمەڵکوژیی بەسەریاندا کراوە، سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی دەیەوێت لەناویان ببات، و تەنها لەڕێگەی شۆڕشەوە دەتوانن بوون و ئازادی خۆیان بەدەستبهێننەوە. شەڕی گەل لەسەر بنەمای خۆپارێزییە وەک باس کرا؛ لای کورد ئەمنیەت پێش نان و ئاوە دەکەوێت. بەم مانایە هەم دروستە و هەم بەتەواوەتی پێویستە خۆپارێزی بخرێتە ناوەندی تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک. بۆ نموونه ڕێکخستنی دیموکراتیکی کۆمەڵگای کوردی، واته بنیاتنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک، به شێوەیەکی سەرەکی لە سەر بنەمای خۆپارێزی دەکرێت. ژیانی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادیخوازانەی ژنان لەسەر بنەمای خۆپارێزی بنیات دەنرێت. ئەمە لە بنەڕەتدا ژنانیش دەگرێتەوە. بۆیە پێویستە ڕێکخستنی دیموکراتیکی کورد و ژنان لەسەر بنەمای خۆپارێزی بێت. ئەوانەی بەم شێوەیە لە کێشەکە نزیک دەبنەوە دەتوانن سەرکەوتوو بن. ئەوانەش وەها لێی نزیک نابنەوە، گرنگ نییە چی بڵێن و چی بکەن، دواجار شکست دەهێنن و هەمیشە دەکەونە خزمەت سیستەمی داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەوە.

بۆ نموونە لە بەرامبەر پەرلەمانتار، کەسانی هەلبژێردراو لە ناو کۆڵانەکان و لە پێش چاوی کامێراکانەوە هێرشی سەربازی و پۆلیسیان دەکرێتە سەر و  ئەشکەنجە دەدرێن.

وەک هەموو نەتەوە-دەوڵەتان، ئەنجوومەنی گەلی مەزنی تورکیا لە دەزگای دەوڵەتی تورکیایە. لەبەرئەمە ئەوانەی لەلایەن ئەم دەزگانەوە هەڵدەبژێررێن، لە بنەمادا دەبنە پارێزەری دەوڵەت. بەڵی هەڵبژێردراوی جڤاکین، بەڵام لە ڕاستیدا دەبنە پارێزەری دەوڵەت. بەڵێن دەدەن کە لە گۆڕەپانی هەڵبژاردندا بەرژەوەندییەی کۆمەڵگە بپارێزن، لە ئەنجوومەن هەبوون و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت بپارێزن. دەوڵەتیش لە بەرامبەر ئەوەدا موچەیان دەداتێ و خاوەندرییان لێ دەکات. بێگومان لەبەرامبەر ئەمەشدا دەوڵەت دەیەوێت بیانکات کە پارێزەری دەسەڵاتداری لەسەر کۆمەڵگە. لەبەرامبەر ئەو کەسانەدا کە ناچنە ژێرباری ڕەوشێکی لەم شێوە، وەک پەرلەمانتارانی کورد لە TBMM هەموو جۆرە هێرش و گوشارێک لەوان دەکات. ئەمە ڕەشێکی ئاشکرایە. لەبەر ئەمە لە ئەنجوومەنی نەتەوە-دەوڵەتاندا بوون بە نوێنەر، هەوڵی پاراستنی بەرژوەندییەکانی کۆمەڵگە لە دژی دەوڵەت زەحمەتە.

سەبارەت بە پرسی تایبەتی تورکیا و کوردستان، بەڕاستی زۆر ئەستەمە لە ژێر واقیعی ئێستای دەوڵەتێکی فاشیست، داگیرکەر و مرۆڤکوژدا بەشدار بیت لە مەجلیسی گەورەی نیشتمانی تورکیادا. حکومەت دەیەوێت پشتگیری لە هەموو کردەوە فاشیستی، داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی فەرمانبەرە حکومیەکانی بکات. ئەگەر ئەو گەلەی باسی لێوه دەکرێت به هۆی عەقڵیەتی دیموکراتیکەوە یان به بیرهێنانەوەی بەڵێنەکانی بە کۆمەڵگا، بیانەوێت ناڕەزایەتی دەببڕن، بەڕۆحی تۆڵەسەندنەوه لەلایەن حکوومەتەوە هێرش دەکرێته سەریان. لە ڕاستیدا ئەمە زۆر ڕوودەدات. لەم دۆخەدا پێویستە چی بکرێت؟ بەڕای ئێمە پێش هەموو شتێک پێویستە بارودۆخی ڕاستەقینە بە ڕوونی و ئاشکرا بۆ جەماوەر باس بکرێت و بەو بڕوایەی کە جەماوەر دەتوانن کاری زیاتر ئەنجام بدەن، ڕای گشتی فریو نەدەن. لە ڕاستیدا حکومەت دەیەوێت ئەوان کۆمەڵگا فریو بدەن، دواتر بەتەواوی حکومەت دەیەوێت جێبەجێی دەکەن. لە لایەکی ترەوە پێویستە هەوڵ بدەن ئەو کارە سنووردارانەی کە دەتوانن بیکەن، بە زانینی دۆخی ڕاستەقینە، زۆر بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت. بە واتایەکی تر پێویستە خۆیان ڕێکبخەن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن. بەم شێوەیە دەبێت خۆیان لە هێرشی سوپا و پۆلیس بپارێزن و لەوەش زیاتر لە هێرشی فاشیستەکان خۆیان بپارێزن. دیارە ئەمە مەیدانێکی شەڕی زۆر جدی و قورسە. پێویستە بە شێوەیەکی ڕێکخستنی و وریاییەوە ئەم تێکۆشانە بەڕێوە ببەن. بێگومان مرۆڤ ناتوانێت خۆی لە شەڕکردن بەدوور بگرێت تەنها لەبەر مەترسیی ستەم و هێرش، بەڵام هەوڵدان بۆ تێکۆشان بەبێ ڕێکخستن و بێ پارێزکردن سەرکەوتنیش بەدەست نایەت.

خاڵێکی تری گرنگ کە دەتوانرێت لێرەدا بگوترێ ئەوەیە؛ چاوەڕوانی زیادەڕۆیی لە گەل، بەتایبەتی ژنان و گەنجان، لەو نوێنەرانەی کە باسی لێوە دەکرێت، دروست نییە. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە ئەوان فەرمانبەری حکومەتن و بەپێی یاساکانی حکومەت هەڵدەسووڕن. لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ستەمی دەوڵەت، ئەوانەی پشت بە یاساکانی دەوڵەت دەبەستن ناتوانن زۆر شت بکەن. پێویستە ئەمە بزانین، هەربۆیە لە تێکۆشانی ئازادیدا ڕۆڵی زۆر بە پەرلەمانتاران نەدەن، بەپێچەوانەوە تێکۆشانەکە بە هێزی گەل و بەبێ پابەندبوون بە یاساکانی حکومەتەوە ئەنجام دەدرێن. واتە جەماوەر دەبێت خۆی بەڕێکخستن بکات و بزانێت چۆن ئەو کارانە بەڕێوە ببات.

لە بواری کولتوریدا خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی و پارێزگاری لە کولتور و بەها کولتورییەکانی گەلان بە چ شێوەیەک دەبێت؟ بۆ ئەو مەبەستە دەبێت چی بکرێت؟ چالاکییەکانی وەک کولتور-هونەر، وێژە و سینەما بۆ سیستمی خۆپاراستنی نەتەوەی دیموکراتیک چ گرنگیەکی هەیە؟ لە دۆخێکی وەک ئێستادا کورد و دامەزراوە دیموکراتیکەکانی لەم بوارەدا وەک تێکۆشانی بونیاتنانی و پراتیکی لە چ دۆخێکدان؟
هەبوونی گەلێک بە زمان، مێژوو و بەها کۆمەڵایەتیەکانیەوە بەرجستە دەبێت. ئەو کۆمەڵە خەڵکانەی خاوەنداری لەو بەهایانە نەکەن، ناتوانن بیانپارێزن و بەرەوپێشیان ببەن، ناتوانن ببنە گەل یاخود کۆمەڵگاش. قڕکردنی سیاسیش بە تەواوەتی لەناوبردنی ئەو بەهایانە، تاڵانکردن و سڕینەوەیە. لە کوردستاندا هێرشێکی قڕکاری لە سەدەی دواییدا بە شێوازی شاراوە بەڕێوەدەبرێت. لەناوبردن و تاڵانکردنی زمان، مێژوو و کولتور و هەوڵەکانی بەتورککردنی ئەوان لە بەرزترین ئاستدا بەردەوامە. دەبێت بزوتنەوەی ئازادی لە هەموو ئەو بوارانەدا هەستیارو وشیار بێت، رێکخستنبوون بەرەوپێش ببات و تێکۆشانی کاریگەر بەڕێوەببات. بۆ نمونە زمانی کوردی بە تواندنەوە و ئاسیمیلەکردن لەناودەبرێت، بەڵام بەرامبەر بەوە هەڵوێستێکی زۆر رێکخراو و کاریگەری ئەوتۆ کە جێگەی باس بێت لە ئارادا نییە. کولتور و بەها مێژووییەکانی کوردان تاڵان دەکرێن، لەلایەکەوە لەناودەبرێت و لە لایەکی دیکەشەوە بۆ شوێنی دیکە دەیانڕفێنن، بەڵام بەرامبەر بە رووداوی بەو جۆرە کاردانەوەیەکی رێکخراو و پێویست لە ئارادا نییە کە جێگەی باس بێت. لە کوردستان دارستانەکان و سروشت تاڵان دەکرێن، لەبەرامبەر ئەوەش کاردانەوەیەکی پێویست بوونی نییە. هەموو ئەمانە بە واتای لاوازی تێگەیشن و رێکخراوبوونی خۆپاراستنە. بەڵام دەبێت لە دژی هێرشی قڕکەری بەم جۆرە کاردانەوەی گەلی رێکخراو دەستبەجێ بێتە کایە و قیامەت هەڵسێنن. ئێمە لەسەرەوە خۆپاراستنمان وەک تێگەیشتن، رێکخستنبوون و چالاکی پێناسە کرد، بەدڵنیاییەوە بۆ بەرەوپێشبردنی رێکخستن و چالاکی، سەرەتا پێویست بە تێگەیشتنی خۆپاراستن دەکات. مەرجی سەرەکیە کە کۆمەڵگا بە تێگەیشتنی پڕ و پێویستی خۆپاراستن پەروەردە بکرێت. هەڵبەتە پەروەردەی خۆپاراستنی ئاماژە بۆکراو بە رێگە و شێوازی جیا جیا دەکرێت. بەڵام لە پەروەردەیەکی کۆمەڵایەتی بەم جۆرەدا هەم راگەیاند و هەمیش خەباتی هونەر و وێژە رۆڵی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان دەبێت. بەتایبەتی وێژە و هونەر بناغەی پەروەردەی ئاماژەبۆکراو پێکدەهێنن. چونکە ئاستی رۆچوون و شۆڕبوونەوەیان قووڵە، خاوەن ئەو هێزەن کە پێکەوە رۆح، هەست و هزر بکەنە بەردەنگ و موخاتەب. لەبەر ئەوەشە پەروەردەی کۆمەڵایەتی هەرە قووڵ و بەهێز، بە خەباتی هونەری و وێژەیی بەئەنجام دەگەن. بەداخەوە وێژە و هونەری کورد لە دۆخی ئێستادا هێشتاش لاوازە. لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگادا لە رۆڵی خۆی دوورە. جیالەوەش، ئەوەشی کە هەیە بە تەواوەتی بەپێی پێویست نییە. لەبەر ئەوە، بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگادا تێگەیشتنی خۆپاراستن پێش بخرێت، بەهێزکردنی خەباتی هونەر و وێژە مەرجە. ئاستەنگ و دژوارییەکانی بەردەم ئەوە چی دەبێت با ببێت، دەبێت ئەوە بگەیەندرێتە سەرکەوتن.

ڕێبەرێتی دەڵێت ئەگەر خۆپاراستن و بەرخۆدان لەگەڵ بیناتنانی جڤاکی ئەخلاقی و سیاسی و دیموکراتیک نەبێتە یەک، درێژە ناکێشێت. ئێوە پەیوەندی نێوان خۆپاراستن و بنیاتنانی جڤاکی و بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک چۆن دەنرخێنن؟ پێویستە سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەی دیموکراتیک چۆن بێت؟

ئێمە پەیوەندی نێوان بنیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکراتیک و خۆپاراستنمان دەرخست. ڕامانگەیاند پێویستە بنیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکراتیک لەسەر بناغەی کۆمۆنەی دیموکراتیک و ئازادی ژن و خۆپاراستن بێت. بە تایبەتی گوتمان خۆپاراستن بۆ کوردستان کاری لەپێشینەیە. دیسانەوە بەکورتی سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەی دیموکراتیکمان پێناسە کرد. بازنەی یەکەمی سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەی دیموکراتیک، گەریلایەتی پرۆفیشناڵە. گەریلایەتیی پرۆفیشناڵ هێزی پەروەردەکار و ڕێکخەر و پێشەنگە. بەبێ پێشەنگایەتی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ، سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەی دیموکراتیک بەدی نایەت. هاوکات پێشەنگایەتی گەریلایەیی پرۆفیشناڵیش لە پێشەنگایەتی پارتەکەدایە، لە کوردستاندا بەبێ پێشەنگایەتی پارتەکە هیچ شتێک ڕوونادات، بە گوتنی ڕێبەر ئاپۆ گەڵاکان پێکەوە نانوسێن. پێشەنگایەتی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ هێندە گرنگ و واتادارە.

ئاشکرایە بەبێ پێشەنگایەتی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ سیستمی خۆپاراستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بەدی نایەت، بەڵام تەنها بە گەریلایەتی پرۆفیشناڵ سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیک وەک پێویست پێش ناکەوێت. بۆیە بازنەی دووەم لە سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا بریتییە لە خۆپاراستنی گەل. بە واتایەکی تر، هەر کەسێک توانای چەک هەڵگرتنی هەبێت، ژن بێت یان پیاو، پێویستە پەروەردەی خۆپاراستن ببینێت، لەسەر ئەو بناغەیە ڕێکخستن و ئاراستە وەربگرێت. ڕێکخستنی خۆپاراستنی گەل هێزی بنەڕەتی سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیکە. ئەم هێزە پرۆفیشناڵ نییە، بەڵکو خۆجێیە. دەشێت مرۆڤ بە گەریلایەتی خۆجێی ناوی ببات. ئەوانەی بەشێکن لەو هێزە، درێژە بە ژیانی ئابووری و جڤاکی خۆیان دەدەن و هەروەها لەسەر بناغەی خەباتی خۆپاراستنی ئەرکدار دەبن.

بازنەی سێیەمی سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیک، خۆپاراستنی سەراپاگیری گەلە لە بوارەکانی ئابووری و جڤاکی و سیاسییدا. واتە بنیاتنانی جڤاکێکی ڕێکخراو لەسەر هێڵی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و ڕێکخستنی تۆڕئاسا. بێگومان ڕێکخستنی هەموو بوارەکانی جڤاکی و ئابووری وسیاسی و چاندی پێویستە لەسەر بنەمای خۆپاراستن بێت و خزمەت بە خۆپاراستن بکات. هەروەها ئەم بوارە گوزارشت لە ناڕەزایەتی جەماوەری و سەرهەڵدان و چالاکییە هاوشێوەکان دەکات.

بەکورتی، گەریلایەتی پرۆفیشناڵ، خۆپاراستنی خۆجێی و جڤاکی ڕێکخراو و سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیک پێکدەهێنێت. گەنجان و ژنانیش لەم خەباتەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. لە خزمەتی خۆپاراستندا پارە و مووچە نییە. خزمەتی خۆپاراستن بە تەواوی گرێدراوە بە هێڵی فیداکارییەوە. فیداکاری چەندێک بۆ شەڕی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ ڕاستە، ئەوەندەش بۆ خۆپاراستنی خۆجێی و ڕێکخستنی جڤاکی ڕەوایە. بەم شێوەیە دەگەینە ڕاستی ئەو گەلە شەڕکەرانەی لە هێڵی فیدکاریدا بوونەتە ڕێکخراو و گەریلا. شێوازی گەریلا شێوازی بنەڕەتی سیستەمی خۆپاراستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیکە. سەرەکیترین شت ئەوەیە بگەین بە گەلی بەگەریلا بوو. پێویستە هەموو هێزەکانی خۆپاراستن لەڕووی سەربازی و ئایدۆلۆژییەوە پەروەردە و ڕێکخستن ببینن.

خۆپاراستن لە چوارچێوەی پاراستنی شۆڕش و دەسکەوتەکان گوزارشت لە چ دەکات؟ لە تێکۆشانی پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەسکەوتەکانی کە ڕۆژانە دووچاری هێرش دەبێتەوە، ڕۆڵی خۆپاراستن چییە؟ بواری خۆپاراستنی جڤاکی چۆن بەهێزتر دەکرێت؟

بێگومان هەردەم پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش، کارێکی بنەڕەتییە. بەڵام نابێت ئەم پاراستنە لەسەر بناغەیەکی پاسیڤ بێت، بەڵکو دەبێت بناغەیەکی چالاکی هەبێت. بە واتایەکی تر لەژێر ناوی پاراستنی دەستکەوتەکان نەکەونە نێو نزیکایەتی تەسک و کۆنەپەرستەوە. وەک دەزانرێت، دەگوترێت باشترین بەرگری هێرشبردنە. هەمان شت بۆ پاراستنی دەستکەوتە شۆڕشگێڕییەکان ڕاستە. واتە باشترین پارێزگاری لە دەستکەوتە شۆڕشگێڕییەکان قووڵبوونەوە و بڵاوبوونەوە و گەشەسەندنی بەردەوامی شۆڕشە. ئەو شۆڕشانەی پێش ناکەون و قووڵتر نابن، کۆنەپەرست دەبن و لەناوەوە دەڕزێن. هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لەم پرۆسەیە بکات.

ئەم زیهنیەتە لەمڕۆدا بۆ ئێستەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاستە. شۆڕشی ڕۆژئاوا هەمیشە لە جیهانی دەوڵەت و دەسەڵاتدا لە ژێر هێرشدایە. تا سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت هەبێت، مەحاڵە ڕێگری لەمە بکرێت. لەو کاتەدا، لەبری ئەوەی بڵێین با ئەم هێرشانە نەبن و بوەستێنرێن، پێویستە بزانرێت ئەم هێرشانە هەمیشەیی دەبن،  پێویستە سیستەمێکی خۆپاراستن پێش بخرێت، لەنێو ئەم سیستەمەدا ڕێکاری پووچەڵکردنەوە و لەزیان‌خستنی ئەم هێرشانە هەڵگیراوە. لە بنەڕەتدا، هێندەی پێشخستنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن، قووڵکردنەوە و بڵاوبوونەوەی شۆڕشیش هەیە.

ڕەوشی هەنوکەیی ڕۆژئاوا گرێدراویی هەلومەرجی ئەمڕۆیە و ڕێگە بۆ گۆڕانکاری دەکاتەوە. کەس ناتوانێت ڕێگەی لێ بگرێت. لێرەدا ئەوەی گرنگە پرۆسەکانی گۆڕانکاری لەسەر بناغەی خۆپاراستن بەردەوام بن و شۆڕش پێش بخرێت. لەمڕۆی ڕۆژئاوادا، دەرفەت و ئیمکانی زۆر هەن. ئەوەی گرنگە لەبری گلە و گازندە لە هێرشەکان و هیوای پاراستنی سەلامەتی لەلایەن کەسانی ترەوە، نرخاندنی کاریگەر بۆ دەرفەت و ئیمکانە بەردەستەکان بکرێت. واتە لەسەر بناغەی خۆپاراستن، پەروەردە و ڕێکخستن و ئاراستەکردنی جڤاک و هەموو کەسێک کە توانای چەک هەڵگرتنی هەیە. ئاشکرایە ئەم دەرفەت و ئیمکانانە زۆرن. پێویستە بزانرێت کە تەنها گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەتوانن ڕۆژئاوای کوردستان یان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بپارێزن، کەسی تر ناتوانێت بیپارێزێت. بۆ ئەوەی بتوانن ئەم ئەرکە سەرکەوتووانە بەجێ بگەیەنن، پێویستە لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سەربازییەوە، ڕێکخستن و پەروەردە ببینن.

ڕێبەر ئاپۆ ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەت نەتەوە جڤاک بێ خۆپاراستن دەهێڵێتەوە و دەڵێت "هیچ کارەساتێک هێندەی لەدەستدانی خۆپاراستنی جڤاکی مەزن نییە". چۆن جڤاک دەتوانێت خۆپاراستن بکات؟ لە دژی سەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوە، خۆپاراستنی سەراپاگیر و هەمەلایەنە چۆن ڕێک دەخرێت؟ چۆن بەرەی خۆپاراستن پێش دەخرێت؟

کۆکردنەوەی هەموو ئەو شتانەی پێشتر گوتمان، وەڵامی ئەم پرسیارەیە. بێگومان گەیشتن بە سیستەمی خۆپاراستنی هەمەلایەنە و سەراپاگیر، بە جارێک و بە ئاسان پێک نایەت. بە تێکۆشانی دریژخایەن پێش دەکەوێت. گرنگ ئەوەیە خاوەنی زیهنیەت و هێڵێکی خۆپاراستن بین و بۆ بەدیهێنانی ئەمە هەنگاوی یەکەم بنێین و هەردەم لە هەوڵ و کۆشان بین. ئەوەی دەمێنێتەوە لە پراکتیکدا دێتەدی و پێش دەکەوێت. تێکۆشان دژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئەنجامدانی تێکۆشانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەسەر بناغەی خۆپاراستن، بە ڕوانین لە هەلومەرجە ڕوونەکان بۆ هەموو بوارێک ڕاستە. گرنگە ئەوەیە ببینە خاوەنی تێگەیشتن و پێداگرییەکی وەها ڕوون و بوێرانە و فیداکارییەکی مەزن، هەروەها خەبات و تێکۆشانی ئارامگرانە و بێ‌وچان. ئەوەی دەمێنێتەوە بە پراکتیک دێتەدی. ژن و گەل ژیانێکی وا کۆیلایەتی بۆ ماوەیەکی درێژ قبووڵ ناکەن. ئەگەر ژیان هەبێت دەبێت ئازاد بێت، ڕێگەی ژیانی ئازادیش بە خۆپاراستندا تێدەپەڕێت.

بۆ ئەمەش بە پێشخستنی ئازادی و دیموکراسی لە هەموو بوارێکدا، پێویستە ڕێباز و درووشمی بنەڕەتیمان بەم جۆرە بێت: بەبێ خۆپاراستن، ژیانی ئازاد بەدی نایەت!