نەتەوە یەكگرتووەكان کۆتا هۆشداریی دەداتە باشووری کوردستان
جینین پلاسخارت، هۆشداری لەسەر ئایندەی باشووری کوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەڵبژاردنێكی ڕوون و پاك لە هەرێم بەڕێوەبچێت.
جینین پلاسخارت، هۆشداری لەسەر ئایندەی باشووری کوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەڵبژاردنێكی ڕوون و پاك لە هەرێم بەڕێوەبچێت.
لەکۆتا وتاریدا وەكو نێردەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، جینین پلاسخارت، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەی لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی عێراق و باشووری کوردستانەوە پێشکەشکرد و لە بارەی باشووری کوردستانەوە گوتی: "بۆ گەڕاندنەوەی ڕەوایەتی بۆ دامەزراوە یاساییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێویستی بە هەڵبژاردنی ڕوون و پاك و بێگەرد هەیە، وە پێویستە لە نزیكترین كاتدا بەڕێوەبچێت و چیتر دوانەخرێت".
هەروەها جینین پلاسخارت، هۆشداری دا ئەگەر هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان ئەنجام نەدرێت، هەرێم ڕووبەڕووی ئایندەیەكی نادیار دەبێتەوە.