شەهیدانی پاریس لە حەسەکە و حەلەب یادکرانەوە

ئەو ژنانەی لە پاریس لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، لە حەسەکە و حەلەب یادکرانەوە.

لە هەردوو شاری حەسەکە و حەلەب، بە دوو چالاکی یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کرایەوە.

بەم بۆنەیەوە، لە شاری حەلەب لە هۆڵی ٨ ی ئادار سیمینارێک ڕێکخرا.

لە سیمینارەکەدا، ئەندامی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کلارا عەدسا، سەبارەت بە هۆکاری شەهیدکردنی ئەم ژنە تێکۆشەرانەی کورد گوتی: "یەکەم لەبەرئەوەی ژنن، دووەم لەبەرئەوەی کوردن و لە تێکۆشاندا پشتیان بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەستووە".

کلارا ئاماژەی بە تێکۆشانی کورد دژی ستەمکاران کرد و دووپاتی کردەوە ساکینە جانسیز پێشەنگی ئەم تێکۆشانە بووە، گوتی: "بە بوێری خۆی بووە پێشەنگ و سەلماندی شەرەف و شکۆ لە جەستەی ژندا نییە، بەڵکو لە خاکدایە".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی شەهید ساکینە و دەسکەوتەکانی پیشاندرا.

لە حەسەکەش بەم بۆنەیەوە نووسینگەی ژنانی پەیەدە لە تەل تەمر لە هۆڵی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست.

لەوێ ئەندامی نووسینگەکە، ئاهین عەلی، لە کەسێتی پێشەنگ ساکینە و هاوڕێکانی تەواوی شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە، دووپاتی کردەوە ساڵی ڕابردوو، پڕ بوو لە ئێش و پیلانگێڕی دژی گەلەکەمان و گوتی: "بۆ وەستانەوە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییانە پێویستە فیداکاری شەهیدانمان بەرز بنرخێنین".

مەراسیمەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.