سەڤدا کاراجا: هەم لە پەرلەمان و هەم لە شەقام، ئەم دەنگە بەرز دەکەینەوە

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە، پەرلەمانتاری ئەمەپە سەڤدا کاراجا سەردانی چالاکییەکەی کرد و گوتی: "هەم لە پەرلەمان و هەم لە شەقام ئەم دەنگە بەرزدەکەینەوە".

ئەمینە شەنیاشار

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە. پەرلەمانتاری پارتی ڕەنج (ئەمەپە)ی دیلۆک، سەڤدا کاراجا و پارێزەرانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.

سەڤدا پشتگیری بۆ ئەمینە شەنیاشار ڕایگەیاند و گوتی: "ئێمە بەشێکین لەم ئێشکگرییە، ئەم دەنگە هەم لە پەرلەمان و هەم لە شەقام بەرز دەکەینەوە. ئەوانەی دادپەروەری بەدی ناهێنن، ئەوانەی بێدەنگ دەبن، ئەوانەی دۆز و لێپرسینەوە دەست پێ دەکەن، واژۆ لەسەر کاری نایاسایی دیکە دەکەن. بەدەستی ئێمەیە. پێویستە ڕێگە بەمە نەدەین. ئەم دەنگە هەم لە پەرلەمان و هەم لە شەقام بەرز دەکەینەوە".

پاشان ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی چوونە پەرلەمان.