یاسای بنەماڵە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێت -٢

یاسای بنەماڵە کە لە ٤١ خاڵ خۆی دەگرێتەوە، کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێت، بە بەهێزکردنی یاسای ژنان کە پێوانەکانی ژنانە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئامادەکراوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ لە کانتۆنی جزیر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بۆ بەهێزکردنی بنەماڵە و پاراستنی مافی تاکەکانی بنەماڵە هەنگاوێکی گرنگە لە یاسای بنەماڵە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نراوە. یاساکە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە سەر کۆمەڵگەدا و پەیوەندییەکانی بنەماڵە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت. بە دەستەبەرکردنی مافە مەدەنییەکان، 'هاوسەرگیری' لەگەڵ چەند ژنێک و لە تەمەنێکی بچووکدا قەدەغە کراوە. بە پێی یاسای بنەماڵە، کاردانەوەی توند لە بەرامبەر پرسەکانی وەک توندوتیژی خێزانی سەپێندراوە، و ڕێوشوێنی پاراستنی ژنان و منداڵان گیراوەتەبەر. جگە لەوەش دەستکارییەکی بەرفراوان لە بابەتەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیریدا کرا و داواکرا پەیوەندییەکانی ناو بنەماڵە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.  یاسای خێزان لە ٦ بڕگە پێکدێت: هاوسەرگیری، جیابوونەوە، کاریگەری جیابوونەوە، پاراستنی خزمان، خزم و تاوانەکانی پەیوەست بە بنەماڵە لە ٤١ خاڵ پێکدێت. یاسای بنەماڵە دوای سێ ساڵ لێکۆڵینەوە ئامادەکرا و لە ساڵی ٢٠٢٣ لە کانتۆنی جزیرە پەسەندکرا و کاری پێدەکرێت.

پارێزەر ئاینور پاشا، کە لە گفتوگۆکانی یاسای ژنانەوە تا ئامادەکردنی یاسای بنەماڵە بەشدار بووە، لە بەشی دووەمی دۆسیەکەماندا باسی لە گرنگی یاسای بنەماڵە کرد.

لە ساڵی ٢٠١٩ــەوە گفتوگۆی یاسای بنەماڵە دەستی پێکرد

 ئاینور پاشا باسی لەوەشکرد، یاسای ژنان کە پێوەرەکانی ژنان دیاری دەکات، بە یاسای بنەماڵە بەهێزتر کرا و وتی:"یاسای ژنان ٢٦ خاڵی هەیە، بەڵام بە کردەوە، واتە لە دادگادا، کێشەی زۆر ڕوودەدەن. ڕۆژهەڵاتی سوریا لە یەکەم کۆنفرانسی خۆی کە لە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، گۆڕانکارییەکانی ئەنجامدا و نوێنەری ٦٢ ڕێکخستنی ژنان و ژنانی سەربەخۆ ئامادەی بوون.

 یاسای ژنان کە لە ساڵی ٢٠١٦- ٢٠١٨، بەردەوام بابەتی گفتوگۆ بووە، سەرنجی بۆ پێوانەکانی ژنانی ڕاکێشا. بەهۆی ئەو یاسایانەی کە بە شێوەیەکی گشتی ئامادەکرابوون، بەربەست لە بەردەم پاراستنی ژنانی ناو بنەماڵە دروست بوو. لە ساڵی ٢٠١٦ لەژێر ناوی یاسای تاوان و سزادان، مافی ژنان پارێزرا، بەڵام هەندێک کەموکوڕی هەبوو. بڕگەکانی تایبەت بە مەرجەکانی هاوسەرگیری، جیابوونەوە، فرەژنی، هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا، هاوسەرگیری لەسەر خواستی پیاو، هێشتا بەیاسایی نەبوون. ئەو یاسایانەی کە مافی ژنان لە کاتی جیابوونەوەدا دەپارێزن، وەک ئامانجی جیابوونەوە لە چوارچێوەی هاوسەنگیدا پێناسە کران. خاڵەکان لەسەر بابەتەکان؛ دەستێوەردانی دادگا لە کێشەیەکی نێوان ژن و پیاو، مەرجەکانی هاوسەرگیری، گرێبەستی نێوان ژن و پیاو، پاراستنی مافی ژن لە بابەتی هاوسەرگیریدا، لە  یاسای بنەماڵە بە ٤١بڕگە حازر کران .

لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە کانتۆنی جزیرە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە

ئاینور پاشا، ڕایگەیاند، دوای ڕزگارکردنی ڕەقە، تەبقە، منبج و دێرەزۆر و بەشداریکردنیان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاریگەریی لەسەر بەهێزبوونی یاسای ژنان دانا و ڕایگەیاند:"گەلی ڕۆژئاوا شاهیدی تێکۆشانی ژنانە لە ماوەی چەندین ساڵە. و بەهۆی ئەم تێکۆشانەوە بەهێزتر بوو، لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانە سەخت و گەورە یاساکە پەسەندکرا، بۆیە چاوەڕوان نەدەکرا کە بە ئاسانی لە نێو گەلی عەرەبدا قبوڵ بکرێت. یاسای بنەماڵە کە بەپێی پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەبوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەلومەرجێکی ئاساییدا جێبەجێ کرا، بەڵام ئێستا تەنها لە کانتۆنی جزیرە کاری پێدەکرێت.

بۆ ئەوەی یاسای بنەماڵە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، دەبێت ئاستی تێگەیشتن لە کۆمەڵگا پەرە بستێنێ. بەهۆی بەردەوامی کارەکان، لە هەر کانتۆنێکدا لە گەڵ کەسایەتی مەدنیی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و لەلایەن ئەنجومەنی یاسادانانەوە پەسەند دەکرێت. لە ڕابردوودا لە کانتۆنەکانی کۆبانێ، جزیر و عەفرین بە بڕگەی یاسای ژنان کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە. بۆیە ناتوانین بڵێین یاسای بنەماڵە لەم بوارانەدا کارپێناکرێت، بەڵام ناتوانرێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت. تەنها مادەی یاسای میرات، بە یاساکە زیاد دەکرێت کە لە کانتۆنی جزیرە کارپێکراوە و بەم شێوەیە یاساکە تەواو دەبێت. چونکە لە سوریا دوو جۆر یاسای میرات هەیە. یاسای مەدەنی و شەریعەتی. یاسای میراتی مەدەنی دەکەینە بنەما و سەر لە نوێ دروستی دەکەینەوە".

ئەرکەکانی دامەزراوەی بنەماڵە دیاری کراون

ئاینور پاشا، ئاماژەی بەوەشدا کە یاسای بنەماڵە بە تایبەتی هاوسەرگیری پێناسە دەکات و مافی پێکەوەژیانی ڕەگەزەکان دیاری دەکات. هەروها لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"ئێمە ژیانێکی هاوبەش لە نێوان ژن و پیاودا دەپارێزین. بە ژیانی هاوبەش نمونەی بنەماڵەی دیموکراتیک دروست دەکەین. بەم شێوەیە ڕەگەزەکان دامەزراوەی بنەماڵە بنیات دەنێن. دواتر جیابوونەوە بە ڕێککەوتن ئەنجام دەدرێت، بەڵام کاتێک بە ڕێککەوتن نەبوو ئەوا لیژنەی ئاشتەوایی ئەرک دەگێڕێیت، ماڵی ژنان دۆخێکە چارەسەر دەکەن، وەک دوا ڕێگە، لە چوارچێوەی یاسای خێزاندا ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

ڕێکەوتنی هاوسەرگیری هەردوو ڕەگەزی سەرووی ١٨ ساڵ بە هەمان شێوە دانراوە. ژن و پیاو دامەزراوەیەکی خێزانی پێکدەهێنن. هەروەها منداڵان مافی ئەوەیان هەیە لە ماڵەوە ڕا و پێشنیارەکانی خۆیان دەرببڕن. لەناو دامەزراوەی بنەماڵەدا، هەرکەسێک مافی خۆیەتی بۆچوون و ئیرادەی هەبێت. بنەمای کۆمەڵگای دیموکراتیک بە مۆدێلی بنەماڵەی دیموکراتیک بنیار دەنرێت. هەتا خێزان دیموکراتیک تر بێت کۆمەڵگاش دیموکراتیکە".

لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا مافی ژنان پارێزراوە

سەبارەت بەم بابەتە ئاینور پاشا ڕایدەگەینێ کە یاسای بنەماڵە بە شێوەیەکی تەواو مافی ژنانی لە کۆمەڵگادا مسۆگەر کردووە و باسی لە ڕۆڵی ژنان لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا کرد:"ژنان لە لیژنەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا لەسەر نوێنەرایەتی لەسەدا پەنجای ژنان وتو وێژ دەکەن. پشت بە یەکسانی کۆمەڵایەتی دەبەستێت. هەروەها بەرپرسیارە لە بنیاتنانی بنەماڵەیەکی دیموکراتیک، ئەنجوومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەشێکە لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و وەک لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئاماژەی پێ کراوە.

لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا خۆبەڕێوەبەری ژنان پارێزراوە. ژنانی ناو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هەیە و نوێنەرایەتی خۆیان دەبێت. بەم شێوەیە لە بنەڕەتدا سیستەمێکی کۆنفیدراڵی بنیات دەنرێت. ئەنجوومەنی دادپەروەری ژنان دادەمەزرێت. ئەو پرسانەی سەبارەت بە ژنان کە لە دادگا یەکلایی نەکراونەتەوە، لە ئەنجوومەنی دادپەروەری ژناندا یەکلا دەکرێنەوە. بە کورتی مافی ژنان لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا پارێزراوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاینور ڕایگەیاند که ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئه مساڵ دووەم کۆنفرانسی خۆی دەبەستێ و یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ڕۆژەڤی دروستکردنی هاویمانی کۆمەڵایەتی ژنان و پێداچوونەوە بە یاسای بنەماڵە دەبێت.