بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی مافی کەلتووری و ڕەسەنی ئاینی ئێزدییەکانەوە

سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی ئێزیی لە کۆمەڵگەیی ئێزدییەکان کرد و وتی: "لەم بۆنەیەدا پشتیوان دەبین بۆ بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان لە نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان."

جەژنی ئێزی

بە بۆنەی جەژنی ئێزییەوە، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) بە بڵاوکردەنەوەی پەیامێک ئەو جەژنەیی لە کۆمەڵگەی ئێزدی پیرۆز کرد و و ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پشتگیریی و جێبەجێکردنی داواکاریی خوشک و برایانی ئێزدی، پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارانە مەمەڵەبکەن و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی کۆچبەرەکان بۆ زێدی خۆیان بکەن.

لەسەرەتای پەیامەکەدا، بافكڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنەکەی لە ئێزدییەکان کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەخۆشی بەڕێبکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، خوشک و برایانى ئێزدى لە چەند ساڵى ڕابردوو بەدۆخێکى سەختدا تێپەڕین، ئێمە بەردەوام لەگەڵیاندابووین، بۆ گەیشتن بە مافەکانى خۆیان، بۆیە لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە، لەپابەندیمان بە پاراستنی ماف و کەلتووری ڕەسەنی ئاینی ئێزدییەکان و هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ بەهێزکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان.

هەر لە پەیامەکەدا جەخت لە پشتیوانی کردنی یەنەکە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی کراوەتەوە دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریی و جێبەجێکردنى داواکاریی خوشک و برایانى ئێزدى، هیوادارین هەموولایەنەکانیش بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخی شنگالدا مامەڵەبکەن و کاربکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان."