بەمەبەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێ پێشکەش کرا
بەمەبەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ، لەلایەن بنەماڵەکەی و مەزڵوم دینچ پارێزەرەکەی داواکاریی ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرا.
بەمەبەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ، لەلایەن بنەماڵەکەی و مەزڵوم دینچ پارێزەرەکەی داواکاریی ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرا.
محەمەد ئۆجالان، برای ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ، داواکاری دیداریان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها بەهەمان مەبەست ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار و پۆلات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی بورسا و ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.