بەرنامەی ساڵیادی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس ئاشکرا کرا
بۆ دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕوویدا، بەرنامەی چالاکییەکانی یادکردنەوە ئاشکرا کران.
بۆ دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕوویدا، بەرنامەی چالاکییەکانی یادکردنەوە ئاشکرا کران.
لە دووەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزل و هونەرمەند میر پەروەر کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدکران، لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە چالاکی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
چالاکییەکان بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) و بە درووشمی "بکوژ دیارن، بۆچی فەرەنسا بێدەنگە؟" ئەنجام دەدرێن. بەگوێرەی پلانسازی چالاکییەکان، لە ٢٣ ی کانوونی یەکەم ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ لە ناوەندی کەلتووری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.
کاتژمێر ١١:٣٧ لەبەردەم بینای کۆمەڵەکە لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە چالاکییەکی یادکردنەوەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت. بە خولەکێک ڕێزگرتن دەست پێ دەکات و بە گۆرانی هونەرمەندان بەردەوام دەبێت.
لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوەندی کەلتووری کوردی ئەحمەد کایا لەسەر ناوی بزووتنەوەی تامیلی سریلانکا و تەژەکە_ئە قسە دەکرێت. باس لە ژیانی شەهیدانی پاریس دەکرێت.
هەر لە ناوەندی کەلتووری کوردی ئەحمەد کایا لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بە بەشداری دۆستانی کورد پانێڵێک ئەنجام دەدرێت و لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان و تەژەکە_ئە و کەنەکە قسە دەکرێت. دۆستانی کورد دەدوێن و گۆرانی و شیعر پێشکەش دەکرێت.
هاوکات لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا کەمپینێکی نامەناردن سەبارەت بە چوار هەزار و ٢٥ ڕۆژەی نێوان کۆمەڵکوژی یەکەم و دووەمی پاریس بۆ وەزارەتی دادی فەرەنسا و ناوچە جیاجیاکان دەنێردرێت. لەم کەمپەینی نامەناردنەدا، ٤ هەزار و ٢٥ نامە ئامادە دەکرێن و دەنێردرێن بۆ ناوچە جیاجیاکانی فەرەنسا.