شەهید مەزڵوم لە دویسبۆرگ یادکرایەوە
لە دویسبۆرگ لە کەسێتی موراد یوکسەل (مەزڵوم) کە لە ساڵی ١٩٨١ لە دێرسیم شەهید بوو، شەهیدانی مانگی کانوونی یەکەم یاد کرانەوە.
لە دویسبۆرگ لە کەسێتی موراد یوکسەل (مەزڵوم) کە لە ساڵی ١٩٨١ لە دێرسیم شەهید بوو، شەهیدانی مانگی کانوونی یەکەم یاد کرانەوە.
مەجلیسی گەلی دویسبۆرگ، مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان-کۆماو لە کەسێتی موراد یوکسەل (مەزڵوم) کە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ لە دێرسیم شەهید بوو، بۆ شەهیدانی مانگی کانوونی یەکەم لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دویسبۆرگ بەڕێوەچوو و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان لە هۆڵەکەدا هەڵواسرا.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان بە ناوی کۆماو عەلی کۆنکورد و نوێنەری ناڤ-یەک حاجی چەلیک قسەیان کرد.
مەراسیمەکە بە پیشاندانی سینفزیونێک کە لەسەر شەهیدان بەردەوامبوو. یاکردنەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بە کۆتا هات.