بڕیارەکانی لەسێدارەدان لە ئێران شەرمەزار کرا

لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا بڕیارەکانی لەسێدارەدانی دەوڵەتی ئێران لەسەر ژنانی کورد شەرمەزار کرا.

لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا بڕیاری ئێران بۆ لەسێدارەدانی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرا.

چالاکییەکە بە دانانی وێنەیە لەسەر دیوار بە نوسینی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" کە پێشتر دروستکرابوو، دەستی پێکرد.

لە قسەکانی کەژار، ئەنجومەنی ژنانی کوردی ڕۆزا، سەرۆکی شارەوانی دارمشتات باربرا ئاکدەنیز، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونتەوەیی دارمشتات و (Community 4 All)، سڵاویان لە تێکۆشانی بوێرانەی ئەو دوو ژنە کرد و بڕیارەکانی لەسێدارەدان بە توندی شەرمەزار کرا.

سەرۆکی شارەوانیی باربرا ئاکدەنیز گوتی: "پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی دوو ژنن کە بەهۆی بوێری و تێکۆشانەکانیەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە کوردی و 'زن، زندگی، آزادی' بە زمانی فارسی، سیمبولی بەرخۆدانی گەل و ژنانی ئێرانە لە دژی ڕژێم و پشت بە تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد دەبەستێت. ئەگەر ژیانی ژن سەلامەت نەبێت، ئازادی و ژیان بۆ کەس دروست نابێت. سەرەڕای هەلومەرجی نامرۆڤانەی ناو زیندانەکان هەر دوو ژن و ژنانی دیکەش لە دژی لەسێدارەدان هەڵوێستێکی بوێرانە ڕابەری دەکەن، دەست دەکەن بە مانگرتن لە خواردن و چالاکیی شەرمەزار کردن بەڕێوەدەبەن. دەبێت چالاک بین و ئێستا لەبەردەم دیواری لینکۆڵن کۆبووینەوە هۆشیارکردنەوەی دروست دەکەین".

ئەندامی کەژار گوتی: "ئەم ژنانە بە هەڵوێستی پێداگرانەی خۆیان بوونەتە سیمبولێکی بەهێزی ئازادی. نەک تەنها لە دژی سزای لەسێدارەدان، لە هەمانکاتدا بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان و ئێران و هەموو جیهان تێدەکۆشن.

دەبێت ڕژێمی ئێران تێبگات کە هەموو ژنانی کورد پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی، شیرین عەلەمهولی، زەینەب جەلالیان بە ڕۆح و تێکۆشانی نەبڕاوە لە ڕێگەکەیان بەردەوامن. ئەم سزایی لەسێدارەدانانە لاوازی ڕێژیم نیشان دەدات".