جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئامەد چالاکییان ئەنجام داوە.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئامەد چالاکییان ئەنجام داوە.
جەنگاوەرانی ماک لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاندووە لە ٤ی شوبات کاتژمێر ١٩:٣٠ لە سوری ئامەد، دژی بازرگانێکی تورکی ماددەی هۆشبەری بە ناوی ڕ.ئا. چالاکیان ئەنجامدا و وتی: "ماڵی ئەو کەسەی کە ماددەی هۆشبەری بە گەنجان دەفرۆشت و گەنجانی دەخستەناو شەڕی تایبەتەوە و لە ژیانی ئاسایی بەدەریانی دەکرد بە چەکی شەخسی کرایە ئامانج."
هەروەها ماک ڕایگەیاندووە کە هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە ناوچەی مەزارگەی شەهیدانی ئامەد، بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە ناوی ج.ب. بە تەقەمەنی دروستکراو کردووتە ئامانج و ڕاگەیاندووە: "جەنگاوەرانمان بە تەقەمەنی دروستکراو ماڵی کەسێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان کە گەنجانمان لە ژیان بەدەر دەکەن کردە ئامانج."