پەروین بوڵدان پەیامەکانی ئیمراڵی گەیاندە ژنانی زیندانیکراو
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان سەردانی سیاسەتمەدارانی ژن لە زیندانی کاندیرا و گەبزە کرد.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان سەردانی سیاسەتمەدارانی ژن لە زیندانی کاندیرا و گەبزە کرد.
بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی پەروین بوڵدان بەتایبەت سەردانی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغی کردووە، سڵاو و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆی پێ گەیاندووە.
ڕاگەیاندرا کە یوکسەکداغ گوتویەتی: "بە گرنگییەوە دەڕوانینە ئەو پرۆسەیەی بەڕێز ئۆجالان دەستی پێ کردووە. ئەم پرۆسەیە بۆ تێکۆشانی ڕەنج و ئازادیمان دەبێتە قۆناغێکی نوێ. بەدڵەوە پشتگیری پرۆسەکە دەکەین".