دەستپێشخەری ڕۆژنامەوانانی کورد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ڕۆژنامەوانان جیهان بیلگین و نازم داشتاش لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کران.
لە سەرەتای بەیاننامەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی تورک بکوژ و داگیرکەرە، لە ڕاستییەکان دەترسێت، چەواشە دەکات و دەیەوێت هەمووان باوەڕ بە چەواشەکانی بکەن، هەرکەسێک ڕووبەرووی درۆکانی بێتەوە دەكریتە ئامانج." ئەم دەوڵەتە بە هێرشە دڕندانەکانی دوو هاوڕێی ئێمەی لە ڕۆژئاوا لە تشرین لەکاتێكدا بەدواداچوونیان بۆ هێرشەکانی سەر گەلی ستەملێکراوی ڕۆژئاوا دەکرد، کردە ئامانج و شەهیدی کردن.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە؛ نازم و جیهان لە باکوری کوردستان دەستیان بە کاری ڕۆژنامەوانی کرد، جیهان ڕۆژنامەی ئازادی ولاتی بڵاو دەکردەوە و ویستی لە ڕێگەی ئەم ڕۆژنامەیەوە ڕاستییەکان بگەیەنێتە هەموو ماڵێک. هەروەها نازم لە ئاژانسی هەواڵی دیجلەوە دەستی بە ڕەوایەتی ڕاگەیاندنی ڕاستی کردبوو. کاتێک دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر کۆبانێ، چوونە کۆبانێ و ڕاستییەکانیان بۆ گەلەکەیان گواستەوە، بوونە ئاوێنەی ڕاستییەکان. تێکۆشانی زۆر باشیان بەڕێوە برد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە سێبەری حەقیقەت دەترسێت، ویستی بە قەتڵ کردنیان حەقیقەت بشارێتەوە. لە قەتڵ کردنی جەنگیز ئاڵتین تا ئاپێ مووسا و گوربەتەلی ئەرسۆز، لە دەنیز فوراتەوە تا گوڵستان و هێرۆ، نەیتوانی دڕندەییەکانی خۆی بشارێتەوە. ئێمە توورەین، بەڵام خەمگین نین. نازم و جیهان بوونە شەهیدی ڕێگای حەقیقەت. ئەوان شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازادن. ئێمە خەون و خەیاڵ و ئارمانجەکانیان بەردەوام دەکەین و خاوەنداری لە دەستکەوتەکانیان دەکەین."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە، بۆ پێشی گرتن لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، دەست بە هەوڵدان بکەن.