فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان دژی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان هاتەدەنگ

سەندیکای نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان (IFJ) ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ٧ رۆژنامەنووس نیشاندا کە بۆ یادکردنەوەی ئەو هاوپیشانەیان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکرابوون لە چالاکیدابوون و رایگەیاند، "داواکارین دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

٢١ی کانونی یەکەم رۆژنامەوانان ویستیان لە ئیستەنبوڵ تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین شەرمەزار بکەن، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرابوونە ئامانج. لە چالاکییەکەدا رۆژنامەوانان گوڵستان دورسون، خەیری تونچ، ئەنەس سەزگین، عوسمان ئاکین، جان پاپیلا، پنار گایپ و سەرپیل ئونال بە ئەشکەنجەدانەوە دەستگیرکرابوون.

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان (IFJ) ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو ٧ رۆژنامەنووسە نیساندا.

لە راگەیەندراوەکەی IFJ دا هاتووە، "دوای تیرۆرکردنی رۆژنامەوانانی کورد نازم داشتان و جیهان بیلگین لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ٢١ی کانونی یەکەمدا لە ئیستەنبوڵ چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا و لانیکەم ٧ رۆژنامەوان دەستگیرکران. داوا لە کاربەدەستان دەکەین دەستبەجێ ئەو کەسانە ئازاد بکەن".