کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی مەرەش و رۆبۆسکی راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " مێژووی دەوڵەتانی بورژوازی مێژووی کۆمەڵکوژییەکانە لە دژی گەلانی بندەست. بە تاوانەکانیان لە دژی گەلان پڕە. دەوڵەتی تورکی فاشیستیش لەسەر بناغەی کۆمەڵکوژی دامەزراوە. لەو رۆژەوەی دەوڵەتی تورکی دامەزراوە تائێستا لە دژی ئەرمەنیەکان، کوردەکان، سوریانیەکان، عەلەویەکان کۆمەڵکوژی سیاسەتی نکۆڵی پەیڕەوکردووە. کۆمەڵکوژییەکان لە دژی شۆڕشگێڕ-سۆسیالیستەکان گۆڕدراوە بۆ سیاسەتی دەوڵەت. لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا بە دەیان جار کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە".
'سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەردەوامە'
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی فاشیتی دواکەوتوو کە لە سەر نکۆڵی و بە نەبوو دانان دامەزراوە، رێکخراوە، کولتور و زمانی ئەرمەنیەکان، کوردەکان وعەلەویەکانی قەدەغەکرد. دەوڵەتی تورک کە لە سەر نکۆڵی لە گەلان دامەزرا، سیاسەتی نکۆڵی و تواندنەوەی کولتوری درێژە پێدەدات. لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەدابە دەیان جار کۆمەڵکوژی بەرامبەر کوردان کراوە. عەلەوییەکان هەر دە ساڵ جارێک کۆمەڵکوژ کران. سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی فاشیست ئەمڕۆش لە رۆژئاوا و لە باشوری کوردستان بەردەوامە.
مانگی کانونی یەکەم وەک مانگی کۆمەڵکوژییە لە دژی گەلان لە هزر و بیرماندا ماوەتەوە. بە تایبەتی دڕندەیی و کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە گەلی عەلەویمان لە مەرەش، کۆمەڵکوژیی گەلی کوردمان لە رۆبۆسکییان ئەنجامدا، شوێنەوارێکیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە کە هەرگیز لەبیرناکرێت. سەرباری کۆمەڵکوژییەکانیش گەلی عەلەویمان پاشەکشێی لە داواکاریی ئازادی و یەکسانی نەکرد، گەلی کوردیشمان دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادیی نەتەوەیی نەبوو. نە عەلەوییەکان لەناوچوون و نە کوردیش".
' لەدژی فاشیزم داوای فراوانکردنی تێکۆشان دەکەین'
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو سیاسەتەی نکۆڵی و کۆمەڵکوژی کە لە باکوری کوردستان لە دژی گەلی کورد و عەلەوی و گەلانی بندەست جێبەجێ دەکرێت بە هەمان شێوە لە رۆژئاواش لە دژی گەلی کورد، عەلەویەکان، مەسیحییەکان و باوەڕییەکانی دیکە لەرێگەی چەتەکانی بەناوسوپای نەتەوەیی سوریا پەیڕەو دەکرێت، وەک ئەوەی لە رۆبۆسکی کردیان لەوێش تاوانی جەنگی ئەنجام دەدرێت. لە باشور، لە شەنگال دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر کورد بەردەوامە. توانای بەرگەگرتن و دانبەخۆداگرتنیان بەرامبەر بە دەستکەوتێکی بچوکی کورد، عەلەوی، ئەرمەنی، ئاشوری، سوریانی، ئێزدیەکان و گەل و باوەڕییە بندەستەکان نییە. بە شێوەی هاوکات درێژە بە نکۆڵی، تواندنەوەی کولتوری و سیاسەتی پاکتاو دەدەن.
لە کۆتاییشدا هەبەدەهە رایگەیاندووە، "تەنیا بە تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان بەر بە کۆمەڵکوژی دەگیرێت. گەلانمان لە تورکیا، باکور، رۆژئاوا و باشور دەبێت هێزی خۆیان یەکبخەن. بە تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان دەبێت بەرامبەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی فاشیست بوەستنەوە و ئاستەنگی بکەن. بە تێکۆشانی یەکگرتوو دەتوانی لێپێچینەوە لە بکوژان بکەین. لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی مەرەش و رۆبۆسکیدا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و کۆمەڵکوژی نوێ لەسەر گەلانی سوریا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ لێپێچینەوە و حیسابخواستن لە فاشیزم ئێمە بۆ فراوانکردنی بەرخودان بانگەواز رادەگەیەنین. ئێمە فاشیزم دەڕوخێنین".