گەنجان لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە دژی گۆشەگیر سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەشخەڵەوە رێپێوانیان ئەنجامدا.
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە دژی گۆشەگیر سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەشخەڵەوە رێپێوانیان ئەنجامدا.
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ساری مارسیلیای فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگەیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ئەو، رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە سەنت ژۆسێپ تا رۆڵاند دۆرگەلاس نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند.
گەنجان پلاکاردەکانی پەیوەست بە گۆشەگیرییان کردەوە ئاڵاکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
لەزگین بۆتان لەوێ لێدوانیدا و وتی، ٢١ی مانگە زانیاری لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرناگیرێت و بانگەوازی ئەنجامدانی چالاکی لە گەنجانی کوردستانی کرد.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخودانی گەریلا و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
هـ . ب