گۆشەگیری لە ئەسینا شەرمەزارکرا

گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەسینا شەرمەزار کرا.

لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردستانیان لە ئەوروپا، کورد و دۆستەکانیان لە ئەسینای پایتەختی یونان کۆبونەوە و رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە جالاکیەکەدا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرا و بێدەنگی سی پی تی و زۆر دەزگای دیکە تەشهیرکرا. چالاکوانان لە گۆڕەپانی ئاکادەمی تاوەکو باڵیۆزخانەی تورکیا رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا پانکارت بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و تەژەکە – ئە بەرزکرانەوە. بێوەستان دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان، تورکیا فاشیست و تیرۆریست و بێ سەرۆکی ژیان نابێت، بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی ' وترانەوە.

جەماوەرەکە گەیشتنە بەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک و دروشمیان وتەوە و گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد. رێز لە شەرڤانانی ئازادی کوردستان گیرا و دواتر ئەکرەم ئەرەنجی لەسەر ناوی ناوەندی کەلتوری کوردی ئەسینا قسەی کرد.

ئەرەنجی رایگەیاند کە بێدەنگی وڵاتان و دەزگاکانی ئەوروپا، قبوڵ ناکرێت و داوای کرد گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە زوترین کات هەڵبگیرێت و وتی، " ئەگەر گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، هەموو رۆژێک چالاکی ئەنجام دەدەن و ئەو هێزانەی کە پشتگیری لە گۆشەگیری دەکەن، شەرمەزار دەکەن. ئەرەنجی باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە بە زوترین کات لەبارەی ئیمڕالی روونکردنەوە بدات.

چالاکی بە وتنەوەی دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ ، بژی بەرخۆدانی گەریکا و ژن ژیان ئازادی' کۆتایی هات.

ف.ق