هەوڵدەدەن بە ڕژێمی قەیوم و هێزی سەربازی بەڕێوەمان ببەن

پەریهان کۆجا ڕایگەیاند؛ ئەوە ٢٠ ڕۆژە لە دژی داگیرکاری بە ناوی قەیومەوە لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز چالاکی دەکەن، سەپاندنی قەیوم بۆ شارەوانی سێرت وەک بەردەوامی هەوڵدانی ڕژێمی فشار هەڵسەنگاند.

دەربارەی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سۆفیا ئاڵاگاش، لەبەر کاری ڕۆژنامەنووسی بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دۆسێ کرایەوە و لە ئەنجامی دۆسێیەکەدا ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا. بەم بڕیارە بۆ ٨ شارەوانی کە دەم پارتی لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ٣١ی ئادار بە دەستی هێنا، قەیوم سەپێنرا. بەو ٢ شارەوانییەی جەهەپە کە قەیومی بەسەردا سەپێنراوە ژمارەی سەپاندنی قەیوم دەبێت بە ١٠ سەپاندن.

لە ١٣ی کانوونی دووەمدا لە دوای ئەوەی کە قەیوم بەسەر شارەوانی ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین سەپێنرا، گەل لە دژی ڕاپەڕی، ناڕەزایەتی نیشاندا و هەموو چوارشەممەیەک چالاکی "ئێشکگری لە دژی قەیوم" ئەنجام دەدا. لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی مێرسین و ئەندامی دەستەی وتەبێژانی پارتی ئازادی کۆمەڵگە (TOP) پەریهان کۆجا هەم لەسەر داگیرکاری لە ژێر ناوی قەیوم سەپاند لەسەر سێرت، هەم لەسەر ئێشکگری لە دژی قەیومەکان قسەمان کرد.

'ئەمە سێهەمین جارە کە مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی پێشێل دەکرێت'

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین پەریهان کۆجا، ئاماژەی بەوەکرد کە دوسی هەڵبژاردنی ناوخۆی کەوتینە سەردەمی سێیەمینی سەپاندنی داگیرکاری بە ناوی قەیومەوە و گوتی:  "ئەم سێ دەورەیە هەوڵدەدەن کە وڵات بە میکانیزمی کودەتا بەڕيوەببەن کە تێیدا مافی گەلی دەنگدەر و هەڵبژاردنی حسابی بۆ ناکرێت و یاسای دوژمنایەتی لەگەڵ گەل بەشێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە".

'گەل ئیتر ڕاستیی قەیوم باش دەزانێت'

پەریهان کۆجا ئاماژەی بەوەکرد کە گەل ڕاستیی قەیومی داگیرکەر باش دەزانێت و گوتی: "گەل ئەم ڕاستییە بە ئاشکرا دەزانێت؛ قەیوم نەک تەنها دەستبەسەرداگرتنی مافی گەل کە دەنگی داوە، لە هەمانکاتدا تاڵانییە. گەل دەزانێت کە دزی دەکەن و  سەرچاوەکانی گەل دەستبەسەر دەکەن. لەبەر ئەوەش ناڕەزایەتی زۆر لە نێو گەل هەیە".

'پێویستی بە تێکۆشانێکی هاوبەش هەیە'

وتیشی: "دەوڵەت هیچ شتێکی نەماوە پشتی پێ ببەستێت جگە لە توندوتیژی. بە زانینی ئەوەی کە شکست دەهێنێت، بەم هۆشیارییە هێرش دەکات. ڕوونە کە ئەم جێبەجێکردنی قەیوم بەردەوام دەبێت. لە لایەک گفتوگۆکردن لەسەر 'چارەسەر' کە لە دوای ١ی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە و لە لایەکی دیکەشەوە سیاسەتی شەڕ، قەیوم، فشار لە کار پێدەکات. گەل لە دژی ئەمەدا بە شێوەیەکی بە هێز ناڕەزایەتی خۆی ڕابەری دەکات. چونکە ئەمڕۆ پێویستمان بە تێکۆشانێکی هاوبەش هەیە لەسەر بنەمای مافی ژیان. ئەمڕۆ لە لایەک ڕۆژنامەنووسان زیندانی دەکرێن، لە لایەکی دیکەش پارێزەران زیندانی دەکرێن".

پەریهان کۆجا لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ بە پاساوی جیاواز قەیوم بەسەر شارەوانی سێرت دەسەپێنن و گوتی: "ئەگەر هێڵ و بەرەی هاوبەشی تێکۆشان بونیات نەنێین، بە تەواوی مافە ژیانییەکانمان دەستی بەسەردادەگیرێت و ڕژێمی تورک ستاتۆ بە دەست دەهێنێت. پێویستە لە دژی ئەوە یەکبگرین و تێکۆشانێکی بەهێز بکەین. پەیوەست بەمەوە بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری ئەم ئێشکگرییانە ببن و ئیرادەی خۆیان بپارێزن"