هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسانی کورد لەبەردەم (Rai TV) شەرمەزارکرا
بۆ تیشک خستنەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی کورد، لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا چالاکی ئەنجامدرا.
بۆ تیشک خستنەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی کورد، لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا چالاکی ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لەلایەن (Defend Kurdistan) لەبەردەم بینای (Rai TV) ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا.
لە ڕاگەیاندراوی چالاکییەکە دووپاتکرایەوە کاتێک ڕۆژنامەنووسانی کورد نازم داشتان و جیهان بیلگین هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوایان ڕووماڵ دەکرد، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە شەهیدکران.
هەروەها ڕاگەیاندرا لە بۆردوومانی سەخت بۆ سەر تشرین، خەڵکی سڤیل و ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج، بەهۆیەوە چەندین کەس شەهید و بریندار دەبن.
چالاکوانان ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ئیتاڵیا و (Rai TV) گرت کە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکان بێدەنگن و زانیاری ناڕاست بۆ ڕای گشتی دەگوازنەوە.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەل" کۆتایی هات.