لە کۆبانێ بە مەراسیمێک تەرمی شەهید هۆزان بە خاک سپێردرا
تەرمی شەهید دیار کوردی ناسراو بە هۆزان، لە کۆبانێ بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا. چەندان کەس لە کانتۆنی فراتەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون.
تەرمی شەهید دیار کوردی ناسراو بە هۆزان، لە کۆبانێ بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا. چەندان کەس لە کانتۆنی فراتەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون.
شەڕڤانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) دیار کوردی ناسراو بە (هۆزان) کە لە ١١ شوباتی ٢٠٢٥دا لە ئەنجامی ڕووداێکی هاتوچۆدا لە ڕەقە شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دجیلە لە باشووری کۆبانێ بە مەڕاسیمێک بە خاک سپێردرا.
لە مەڕاسیمەکەدا وێنەی شەهید هۆزان و ئاڵای قەسەدە هەڵگیرا و درووشمی بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا وترایەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات، دونیا محەمەد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و دووپاتیکردەوە کە شوێنکەوتەی ئامانجی شەهیدان دەبن.
لە بەردەوامییدا گوتی: "دەبێت بە بەرخۆدانەکانمان ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بە دی بهێنین. ئیدی کات کاتی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە. شەڕڤانەکانمان بۆ پاراستنی خاکەمان گیانی خۆیان فیدا دەکەن. بەڵێن دەدەین بە شەهیدانمان کە شوێنەکەوتەیان دەبین".
ئەندامی دەستەی ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراتیکی (پەیەدە) ساڵح نوح ئاماژەی بەوەکرد کە بە قۆناغیێکی مێژووییدا تێدەپەڕن و گوتی: "لەم قۆناغە مێژووییەدا، لە سایەیی شەهیدانمانەوە سەردەکەوین. تۆڵەی خوێنی شەهیدانمان لە داگیرکەران دەکەینەوە."
پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرێت" بە خاک سپێردرا.