لە قامیشلۆ تەرمی ٢ شەهیدی قەسەدە بە خاکسپێردرا
لە قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە تەرمی دوو شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە کە لە کانوونی دووەم دا لە دێرحافر و کۆبانێ شەهید بوون، بە خاکسپێردران.
لە قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە تەرمی دوو شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە کە لە کانوونی دووەم دا لە دێرحافر و کۆبانێ شەهید بوون، بە خاکسپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) چیا قامیشلۆ (عەبدولعەزیز دەروێش) کە لە ٢٩/٢/٢٠٢٥ لە دێرحافر شەهید بوو و ڕەیان (لەیس جریان) کە لە١٦/٢/٢٠٢٥ لە کۆبانی شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپێردران.
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری قامیشلۆ تەرمی هەردوو شەهیدیان لە مەیتخانەی گەڕەکی عەنتەرییە وەرگرتەوە و بەڕێکەوتن بۆ گۆڕستان.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی هەر دوو شەهید بەرزکرایەوە و دروشمی وەفاداری بۆ شەهیدان وترایەوە.
جەماوەری گەل دوای گەشتنیان بە گۆڕستانەکە، مەراسیمێک بەڕێوەچوو. مەراسیمەکەدا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد، دواتر فاتمە ئەلجاسر ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ قسەی کرد و هەموو شەهیدانی شۆڕشی بەڕێزەوە یاد کردەوە.
هەروەها فاتمە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی سەر ڕێبەر ئاپۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە لەو باوەڕەداین ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.
پاشان یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی شاری قامیشلۆ، نەزیر سۆفی، قسەی کرد و ڕایگەیاند کە رێبازی شەهیدان دەگرنە بەر و وتی: "کچ و کوڕانمان قەڵای بەرخۆدانی گەلەکەیان بنیات ناوە."
هەروەها مەلا سلێمان عەلی ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک ڕایگەیاند؛ خاکی وڵات بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە، بۆیە ئەوان ڕێبازی شەهیدان بەرنادەن و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد.
دوای وتارەکان، ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەسەدان کەس بە ووتنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" تەرمی ئەو دوو شەهیدیان بە خاک سپارد.