بە دیمەن

کاروانێکی نوێ گەیشتنە شوێنی ئێشکگرییەکە: هێرشەکان بەردەوامن

کاروانێکی نوێ لە کانتۆنی جەزیرەوە کەوتنەڕێ و بەشداربوون لەو ئێشکگرییەی کە ٢٣ ڕۆژە لە بەنداوی تشرین بەردەوامە.

سەدان کەس لە شارەکانی قامیشلۆ و گەرکی لەگێ و تربەسپی و چلاغا و دێرک و تەل حەمیس و عامودا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین کەوتنەرێ.

کاتێک جەماوەر گەیشتنە شوێنی ئێشکگرییەکە، داگیرکەران دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

کاروانەکە گەیشتنە بەنداوی تشرین و لەلایەن ئێشکگرانی بەرخۆدانەوە بە درووشم و چەپڵە و هەلهەلە پێشوازیان لێ کرا.