چالاکی قەسەدە لە قەرەقۆزاق و تشرین: چەندین چەتە کوژراون و حەفارەیەکش تێکشکێندرا
شەڕڤانانی قەسەدە لە دژی چەتەکانی دەوڵەی تورکی داگیرکەر چالاکی کارییگەرییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکانیاندا چەندین چەتە کوژران.
شەڕڤانانی قەسەدە لە دژی چەتەکانی دەوڵەی تورکی داگیرکەر چالاکی کارییگەرییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکانیاندا چەندین چەتە کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بەرخۆدانی شەڕڤانانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە ئاماژەی بە تێکشکاندنی حەفارەیەکی داگیرکەران کردووە و دەڵتی: "لە وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی؛ شەڕڤانەکانمان، دوێنێ، حەفارەیەکی هێزەکانی داگیرکەری تورکیان لە گردی قەرەقۆزاق لەناوبرد، کە سەرقاڵی درووستکردنی قەڵغان بوو لە ناو بنکەکەی داگیرکەراندا."
چالاکی یەکینەکانی شەهید هاروون
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە چالاکی کاریگەری یەکینەکانی شەهید هاروون کردووە و دەڵێتڵ: "ئاماژەی یەکەکانی شەهید هاروون، کۆبوونەوەیەکی چەتەکانی داگیرکەری تورکیان لە دەوروبەری گوندی خرب زمالە، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە چەتەکان، بەڵام ژمارەی درووستیان نەزانراوە."
قەسەدە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هەروەها شەڕڤانەکانمان چالاکییەکی دیکەیان لە دەوروبەری بەنداوەکە ئەنجامدا، تێیدا کۆبوونەوەیەکی دیکەی چەتەکانیان کردە ئامانج، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر شەڕڤانەکانمان، چالاکییەکە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە چەتەکان، ئەوانی دیکەش لە ناوچەکە هەڵاتن."
لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە قەسەدە دەڵێت: "سوپای داگیرکەری تورک بەردەوام بوو لە تۆپبارانکردنی دەوروبەری بەنداوەکە بە تۆپی قورس و تانک، لەگەڵ بۆردوومانکردن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە درێژایی شەوی پێنجشەمە، هەینی و بەیانی هەینی، تۆپبارانەکە چڕ کرایەوە لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکاران و زیانی ماددی لێ کەوتەوە."
ئاماژەی بەوەشداوە: 'هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورک دوو هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی “شێخلەر،شیوخ” و زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گەیاند، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە درێژایی دوێنێ لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕایەوە، هەروەها دەوڵەتی تورک گوندەکانی دەوروبەری شاری کۆبانێی بە تۆپی قورس تۆپباران کرد، کە بووە هۆی زیانی ماددی لە ماڵی هاوڵاتییان و بەردەوامیش فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕایەوە."