ڕێپێوانی جەماوەری دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات
دانیشتوانی کانتۆنی فورات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد.
دانیشتوانی کانتۆنی فورات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد.
ئەمڕۆ لە ٢٦مین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ، بەدەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕژانە شەقامەکان و ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستی پێکرد. لە میانی ڕێپێوانە جەماوەر بە هەڵکردنی وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو شەهیدانەی کە بە دروشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات" بەشداری چالاکییەکەیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، " بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بکوژ ئەردۆغان" و "بەرخۆدان ژیانە" وترایەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا دایکان جلوبەرگی کوردییان پۆشی بوو و گەنجان بە جلی تایبەتەوە کە وێنەی ڕێبەر ئاپۆی لەسەر بوو بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.
ڕێپێوانەکە بە خولەکێک بێدەنگی بەڕێوەچوو. پاشان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگری ستاری کانتۆنی فورات، ئارین ئەحمەد، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕەش دەکەینە ڕۆژی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
ئارین ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتانی فاشیست بەم پیلانگێڕییە هەوڵی لەناوبردنی گەلی کوردیاندا و وتی: "ئامانج جیاکردنەوەی گەل بوو لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، وەک دەزانن ١٥ی شوبات ڕۆژێکی تاریکە لە مێژووی گەلی کورددا. گەلی هێژامان بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە تاریکە ڕووناک بکەنەو و ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەر بکەن بەرخۆدان دەکەن."
ئارین ئەحمەد ڕایگەیاند کات کاتی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە و وتی: "بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵۆزییەکانی جیهانیش چارەسەر دەبێت. هەروەها بە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی و سەقامگیری لە هەموو جیهان دێتە ئاراوە."
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.