تێکۆشانی ڕۆناهییەکان داهاتووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووناک دەکاتەوە

شەهید ڕۆناهی یەکتا لە بەرانبەر هێرشەکانی دووژمن تاوەکو کۆتایی بەرخۆدانی کرد، یەکەم کەسبوو درۆکانی دەوڵەتی تورک و ڕاستییەکانی بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژەی بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیاند.

هەر لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، چەندین چیرۆک و بەسەرهاتی ئەم بەرخۆدانە مێژووییەی شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژەم لە تشرین گێڕاوەتەوە. چەندین چیرۆک، بەسەرهاتی کوڕ و کچانی ئەم خاکەمان باسکردوە، بەڵام چیرۆکی ئەمجارە زۆر بە ئێش و لە هەر هەناسەیەکیدا تێکۆشانێک خۆی نیشان دەدات.

لە ٥هەمین ڕۆژدا گەشتمە بەرەی تشرین. یەکێک لە وانەی لە سەرەتا یەکمان بینیم و ناسیم شەهید ڕوناکی یەکتا بوو. ئەرکی شەهید ڕوناکی یەکتا فەرمانداری تابورێک بوو، بەڵام لە پڕۆسەی بەرخۆدان دا ئەو ئەرکەی  وەریگرتبوو بە دڵنیاییەوە لەمە زیاتر. یەکەمجار ئەو ڕاستی بەرخۆدانی هاوڕێیانی بۆ ڕای گشتیی ڕاگەیاند. لە ڕۆژەکانی دەستپێکدا دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پروپاگەندەی کردبوو کە بەنداوی تشرینیان گرتووە و لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوانە. وەک بەڵگەکردنی بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە لەسەر ئەم ڕاستییە ئەم بەرخۆدانەمان بە دیمەن بڵاوکردەوە. لە بەڵگەکانماندا شەهید و فەرمانداری نەمر ڕوناهی یەکتا هەبوو. شەهید ڕوناهی ٥ ڕۆژی سەرەتای بەرخۆدانەکان و تەواوی هێرشەکانی هەڵسەنگاند. لە کۆتاییدا بەڵێنی پاراستنی خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای دا. یەکێک لەو کەسانەی کە سەرەتا ڕاستیی بەرخۆدانی شەڕڤانانی بۆ ڕای گشتیی ڕاگەیاند فەرماندە ڕوناهی یەکتا بوو. سەرەڕای ئەمەش شەهیدی نەمر ڕوناهی یەکتا گوزرێکی لە دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک دا و ڕووی ڕاستیی ئەوانی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا کرد.

 ئەو فەرماندە، خوشک و دایکی شەڕڤانان بوو

شەهید ڕوناهی یەکتا شەڕ و بەرخۆدانێکی فەرماندەی دەکرد. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ شەڕڤانان کەمنەبوو. چاوکراوە و لێهاتوبوو. بە پێی توانای خۆی بۆ شەڕڤانان و هاوڕێیانی خواردنی دروست دەکرد. شەهید ڕوناهی یەکتا ڕوونکردنەوەی بە هێزەکان دەدا. خۆی لە کۆگای چەک، لۆجستیک، فەرمانداری شەڕ، تەنانەت بەرزکردنەوەی مۆڕاڵ و جۆشی شەڕڤانان بە بەرپرسیار دەبینی. ئەو بوو بە فەرماندار، خوشک و دایکی شەڕڤانان لە بەرەکانی بەرخۆدانی تشرین.

لە بەرەکانی بەرخۆدانی تشرین سەدان ڕوناهی هەیە

دوای ئەوەی زانیاری شەهیدبوونی شۆڕشگێڕی ژن و فەرماندەی یەپەژە ڕوناهی یەکتا گەیشت، شەڕڤانان بە دروشمی "شەهید نامرێت" بەڵێنی خۆیان نوێ کردەوە.  لەسەر ئەم بنەمایە، ئەمڕۆ کە سەیری ئەم بەرخۆدانە دەکەین، ئەو بەرخۆدانەی کە لە کەساێەتی ڕوناهیدا لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد، ئەمڕۆ گەیشتە ٧٢هەمین ڕۆژی خۆی. لە نێو ئەم شەڕی بەرخۆدانەدا ئێستا بە سەدان ڕوناهی جێیان گرتووە.