هێرشکرایە سەر چەند گوندێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرین و چەند گوندێکی کانتۆنی جەزیرە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرین و چەند گوندێکی کانتۆنی جەزیرە.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) بە تۆپ و هاوەن و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر چەند گوندێکی جەزیرە و کانتۆنی فورات.
هێرشەکان دژی کانتۆنی جەزیرە
شاری زرگان و گوندەکانی ڕەبیعات و تەل وەرد و خربەت ئەل شەعیر و عەبۆش تۆپباران کران.
هێرشەکان دژی کانتۆنی فورات
بەنداوی تشرین تەواوی ڕۆژەکە بە چەکی قورس تۆپباران کرا.
گوندی تەروێزەی باشووری سلوکێ و گوندی ئیبراهیم کوردۆی ڕۆژئاوای گرێسپی بە چەکی قورس و تۆپ کرانە ئامانج.
گوندی جەدێی کۆبانێ تۆپباران کرا.
گوندی سەفەوییەی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا بە چەکی قورس و تۆپ کرایە ئامانج.