قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی راگەیاند

قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی ٨ شەڕڤانی لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و تێکۆشان دژی شانەی چەتەکانی داعش ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٨ شەڕڤانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"لە بەرخۆدانی قارەمانانەی هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و هەروەها تێکۆشان دژی شانە شاراوەکانی داعش، ژمارەیەک لە شەڕڤانانمان شەهیدبوون. شەڕڤانانمان بە شەهیدبوونیان ناوی خۆیان بە پیتی زێرین لە ڕێزی نەمراندا نووسیەوە."

بێ گومان بەرخۆدانی هێزەکانی پاراستنمان لە پێناو ناوچەکە و گەلەکەمان سەرنجی هەموو جیهانی ڕاکێشاوە. هەروەها ئەم بەرخۆدانە سەرچاوەی خۆی لە ئیرادە و باوەری شەڕڤانانی بەرخۆدێرمان لە بەرەکانی پێشەوە و پشتیوانی هەموو چین و توێژەکانی گەلەکەمانەوە وەردەگرێت. گەل و شەڕڤانان لەو باوەڕەدان کە بەرخۆدان تاکە ڕێگای پاراستنی ئاسایشی ناوچەکانمان و پاراستنی هەرێمەکەیە لە مەترسی داگیرکاری و تیرۆر.

بێچارەیی داگیرکەران و چەتەکان لە بەرامبەر بەرخۆدانی شەڕڤانانمان کە خاوەنی ئیرادە و باوەڕێکی نەبەزیون، ڕوونە. ئێستا دوژمن بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە بەردەوامەکانی لە بەرەکانی بەرخۆدان.

ئێمە بە سەربەرزییەوە شەهید بوونی شەرڤانانمان دەمهات (ئەحمەد عوبەید ئەل عومەر)، زاگرۆس زاپ (ئاراس حەمید حەمۆ)، حەمزە (ئەیمەن عەلاوی ئیبراهیم)، شەرڤان قامیشلۆ (شڤان ئیسام ئەحمەد)، قهرەمان حەسەکە (عەبدولرەحمان ئەحەمەد ئەل ئەسوەد)، بەرزەخ (عەبدوڵا عەبدولمەجید عەبدوڵا) مەزڵوم قامیشلۆ (فەرهاد نەواف خەلیل) و شۆرش ڕەقە (فەیسەڵ سەمیر ئەل مووسا) ڕادەگەیەنین.

بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ٨شەڕڤانی شەهیدمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەینو وڕایدەگەینین؛ بەڵێنمان بە شەهیدانمان نوێ دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و تێکۆشانمان هەتا بنیاتنانی وڵاتێکی بەدوور لە تیرۆر و داگیرکاری."

ناو ناسناو: دەمهات

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل عومەر

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: عوبەید

شوێنی لەدایک بوون: حەسەکە-ئەل خەمایل

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزۆر- ڕێگای-شەداد، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*****

ناو ناسناو: زاگرۆس زاپ

ناو و پاشناو: ئاراس حەمۆ

ناوی دایک: گوڵیستان

ناوی باوک: حەمید

شوێنی لە دایک بوون: حەسەکە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*****

ناو ناسناو: حەمزە

ناو و پاشناو: ئەیمەن ئیبراهیم

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: عەلاوی

شوێنی لە دایک بوون: حەسەکە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تروازیە، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*****

ناو و ناسناو: شەڕڤان قامیشلۆ

ناو و پاشناو: شڤان ئەحەمەد

ناوی دایک: مزگین

ناوی باوک: ئەحەمەد

شوێنی لە دایک بوون: قامیشلۆ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*****

ناو و ناسناو: قەهرەمان حەسەکە

ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئەل ئەسوەد

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: ئەحەمەد

شوێنی لەدایکبوون: تل تەمر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تل تەمر-عالیا، ١٩ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٤

*****

ناو و ناسناو: بەرزەخ

ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئەل عەبدوڵا

ناوی دایک: ڕایدە

ناوی باوک: عەبدولمەجید

شوێنی لە دایک بوون: فەدقەمی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزۆر شهێل، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*****

ناو و ناسناو: مەزڵوم قامیشلۆ

ناو و پاشناو: فەرهاد خەلیل

ناوی دایک: ماریا

ناوی باوک: نەواف

شوێن و کاتی لە دایک بوون: قامیشلۆ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندی تەرتەب - ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*****

ناو و ناسناو: شۆرش ڕەقە

ناو و پاشناو: فەیسەڵ سەمیر ئەل مووسا

ناوی دایی: نەواڵ

ناوی باوک: سەمیر

شوێنی لە دایک بوون: ڕەقە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێر حافر - ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.