لە هۆڵەندا نەورۆز پیرۆزکرا

لە هەرێمی ڕاسڤایکی شاری دانهاگی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتی دەم_نەد و یەژەکە_هە نەورۆز پیرۆزکرا.

هەزاران کوردستانی بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز کە بە درووشمی "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی" ئەنجامدرا.

بەشداربووان سڵاویان کرد لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و تیشکیان خستەسەر گرنگی نەورۆز. داوای ئازادی و ئاشتی خرایەڕوو.

ئاهەنگەکە بە بەشداری هونەرمەندان و گرووپەکانی هەڵپەڕکێ بەجۆشتر بوو.

لە ئاهەنگەکەدا پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی هۆڵەندا کاتی پیری پشتگیری بۆ تێکۆشانی گەلی کورد دووپاتکردەوە، جەختی کردەوە دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرپرسیارێتی زیاتر بگرێتەئەستۆ بۆ چارەسەری ئاشتییانە.

ئایدار: دەبێت دەوڵەت ڕێگە بۆ ئاشتی بکاتەوە

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، زوبەیر ئایدار تیشکی خستەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "دەبێت دەوڵەت گوێ لە بانگەوازەکە بگرێت و ڕێگە بۆ ئاشتی بکاتەوە".

هەروەها جەختی کردەوە، نەورۆز جەژنی بەرخۆدان و ئازادییە، دووپاتی گەلی کورد بەردەوام دەبێت لە تێکۆشانی ئازادی.

لە ئاهەنگەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەورۆز پیرۆز بێت" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" بەرزکرایەوە، ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.