منداڵێکی ٨ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکەی سرین شەهید بوو
منداڵێکی ٨ ساڵە کە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکی دەوڵەتی تورکدا لەسەر سرین بریندار ببوو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ شەهید بوو.
منداڵێکی ٨ ساڵە کە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکی دەوڵەتی تورکدا لەسەر سرین بریندار ببوو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ شەهید بوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٨ی کانوونی دووەم بۆردوومانی بازاڕی شاری سرینی کرد، لە ئەنجامدا ١٢ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکە گیانی لە دەستدا و ژمارەی شەهیدەکان بوو بە ١٣ شەهید.
ئەمڕۆ ئەحمەد مویەسەر ئەل ڕەحمانی تەمەن ٨ ساڵ، کە یەکێک بوو لە بریندارەکانی هێرشەکە و لە نەخۆشخانەی ڕەقە چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرا. بە هۆی زۆری برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.