حەوت زیندانی رۆژئاوای کوردستان بۆ کۆنیا گواسترانەوە
حەوت زیندانی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە زیندانی شاکران رادەگیران، بۆ زیندانی پیتی تی کۆنیا دوورخرانەوە.
حەوت زیندانی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە زیندانی شاکران رادەگیران، بۆ زیندانی پیتی تی کۆنیا دوورخرانەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، حەوت زیندانی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە زیندانی ژمارە چواری شاکران رادەگیران، بۆ زیندانی پیتی تی ئەرەگلی کۆنیا دوورخرانەوە.
یڵماز سونجاک کە لە هەمان زینداندایە، کاتێک لەگەڵ خانەوادەکەی بە تەلەفون قسەی کرد، رایگەیاند کە زیندانیانی رۆژئاوای کوردستان رۆژی هەینی دوورخراونەتەوە.
سونجاک وتی، بەڕێوەبەری زیندانەکە هۆکاری دوورخستنەوە زیندانیانی ئاشکرا نەکردووە.
ف.ق