جەدەکە-فە بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ١١ی کانونی دووەم لە پاریس بانگەوازی راگەیاند

هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆلات بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژیەکەی پاریس، پاراستنی رۆژئاوا، بەهێزکردنی دەستی رێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد کە هەمووان بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە خۆپیشاندان وچالاکیەکاندا بکەن.

بۆ یادکردنەوەی هەردوو کۆمەڵکوژییەکانی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ی پاریس، بریارە لە ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە وێستگەی دونۆردی پاریس رێپێوان و گردبوونەوەیەکی گەورە سازدەکرێت. هاوسەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە-فە) شاهین پۆڵات بەو بۆنەوە بانگەوازێکی راگەیاند:

"گەلە وڵاتپارێزە بەنرخەکەمان! وەک دەزانن ئێمە لە ساڵیادی یەکەم کۆمەڵپاریسداین. لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پێشەنگانی پرچ سووری بزوتنەوەی ژنانی جیهان سەکینە جانسز و هاوڕێیانی فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس لەلایەن هێزە تاریکەکان و بە دەستی دەوڵەتی قووڵ تیرۆرکران. بەو بۆنەیەوە ئێمە جارێکی دیکە ئەو کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین، کە ئەو کۆمەڵکوژیە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە وەک کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس پێناسەکرابوو. لە کەسایەتی هاوڕێ سەکینە جانسزدا کۆمەڵکوژی لەبەرامبەر پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارزی ژنان کرا. تا دادپەروەری دەچەسپێندرێت، تا ئەو کاتەی بڕیاری بە نهێنی هێشتنەوە لەسەر ئەو کۆمەڵکوژیە هەڵدەگیرێت، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. وەک چۆن ئێمە کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٣٨مان لەبیر نەکرد، بە هەمان شێوە کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە بیرناکەین. تا بکوژانی کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا دەکرێن و لەبەردەم رای گشتیی جیهاندا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و وەڵام بە رێبەری کوردان و بزوتنەوەی ژنانی کورد دەدەنەوە، بەردەوام دەبین لە بەرخودان.

لەو یادەدا ئێمە لە ١١ی کانونی دووەم لە وێستگەی دو نۆرد کاتژمێر ١٠:٠٠ کۆدەبینەوە و رێپێوانێکی گەورە سازدەکەین. داوا لە هەموو دۆستانمان و هاوڕێیانمان دەکەین کە لەم قۆناغە مێژووییەدا بە تایبەتی لەپێناو پاراستنی رۆژئاوا، بۆ پارێزگاری لە هێڵی ئازادیی ژن، بۆ لێپێچینەوە لە بکوژان، بۆ بەهێزکردنی دەستی رێبەرمان، بۆ چارەسەری پرسی کورد و چەسپاندنی قەوارەی کورد، بە شێوەی بەهێز بەشداری لەم رێپێوانەدا بکەن.