سبەی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو تشرین ڕێپێوان دەکەن

بڕیار وایە، خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو بەنداوی تشرین ڕێپێوان بکەن، کە لەژێر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کۆمیتەکانی ئامادەکاری بڵاویان کردووەتەوە، سبەی لە چەند شارێکەوە هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین ڕێپێوان دەکەن، کە مانگێکەوە لەوێ دژی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرخۆدان دەکرێت.

پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و ئەرمەن و سوریانی لەوێ پشتگیریی خۆیان بۆ شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە نیشان دەدەن.

کۆمیتەکانی ئامادەکاری ڕێپێوانەکە، بانگەوازیان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە کرد، بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن.