جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی گەلهات کۆبانێی هەبەدەهە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا، لە ئەستەنبوڵ بە چالاکییەک ئاگرییان لە کارگەیەک بەردا.

چالاکی هەبەدەهە

جەنگاوەرانی گەلهات کۆبانێی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایگەیاند، لە ١٧ کانوونی یەکەم کاتژمێر ٠٥:٠٠ دا لە کۆڵانی باریش مانچۆی گەڕەکی عوسمانغازی ئەستەنبوڵ/ئەسەنیورت ئاگرییان بەرداوەتە کارگەیەکی سەر بە فاشیستانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بە ڕوحی کۆبانێ-وە دەبنە بازنەیەک لە ئاگر بە دەووری شۆڕشی ڕۆژئاوا و تێکشکێنەری هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی.