کەجەدەکە ئەوروپا جەژنی ئێزیی پیرۆزکرد

هاوسەرۆکانی کەجەدەکە- ئە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک جەژنی خەڵکی ئێزدی، جەژنی ئێزییان پیرۆزکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدەکە ئەوروپادا هاتووە: "ئێزدایەتی کۆنترین کلتور و باوەڕی ناوچەکەیە، بە درێژایی مێژوو هەمیشە دوورخراوەتەوە و کۆمەڵکوژ کراوە، هەڕەشە لەسەر هەبوونی کلتوری و نەتەوەییی باوەڕدارانی کوردی ئێزدی بەردەوامە.

هەزاران ژن و کچی ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران و چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریش نادیارە. وەک پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورک و ئەردۆغانی سەرۆکی داعش هێرشی قڕکردن، پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژی بۆ سەر شەنگال ئەنجام دەدەن. بە یەکێتیی نەتەوەیی، خۆ ڕێکخستن، دانپیادانان و دروستکردنی کیانی ئێزیدییەکان دەتوانین ڕێگری لە کۆمەڵکوژییە نوێکان بکەین.

تێکۆشانی ژیانی خەڵکی ئێزدیمان تێکۆشانی سەرەکیی ئێمەیە. ئێمە بە ناوی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) بەبۆنەی ١٦ی کانوونی یەکەمەوە، جەژنی ئێزیی خەڵکی ئێزدیمان پیرۆز دەکەین و هیوا دەخوازین جەژنەکە  بۆ هەموو کوردستان ئازادی و یەکسانی و پێگە بهێنێت".

ژ.ت