لە کۆنگرەی پارتی چەپی ئەوروپادا بانگەواز بۆپشتیوانیکردن لە کورد کرا

پارتی چەپی ئەوروپا کۆنگرەی خۆی لە ڤیەننا بەست و داوای پشتگیری بۆ کوردان کرد. ماوریزیۆ ئەسیربۆ ئاڵای پەکەکەی هەڵکرد و داوایکرد، پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" لاببرێت.

پارتی چەپی ئەوروپا ٧هەمین کۆنگرەی خۆی لە ڤییەنا لە نێوان ڕۆژانی ٩ و ١١ی کانوونی یەکەم دا بەست. لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاوە ٢٦ پارتی سیاسیی ئەندام، ٢١ پارتی چاودێر و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیا چەندین پارت و بزووتنەوە و میوان ئامادەبوون. فەلەکناس ئوجا وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە، نوێنەرانی فیدراسیۆنی کلتوری دیموکراتیی کورد و کەنەکەش بەشداری کۆنگرەکەیان کرد.

مستەفا دیجلە و لۆرین شاهان وتەبێژانی کاروباری دەرەوەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە نەمسا  (FEYKOM)لە کۆنگرەکەدا ڕایانگەیاند، ئەزموونی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، کە بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە ڕۆژئاوا پیادەی کردووە زۆر گرنگە و ئەو ئەزمونە بۆ پاراستنی پێویستی بە پشتیوانی هەیە.

فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە لە کۆنگرەی پارتی چەپی ئەوروپادا ڕایگەیاند، ئەوان لە تورکیا حیزبی پێشەنگن لە دژی شەڕ. راشیگەیاند، هەدەپە بەردەوام دەبێت لە بەرخۆدانی دیموکراتیکی خۆی لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە. ئوجا داوای پشتگیری لە هەدەپە کرد، کە لەم مانگانەدا بڕیار لەسەر داخستنی هەدەپە دەدرێت.

سینان ئۆنال بە نوێنەرایەتیی کەنەکە وتەیەکی پێشکەشکرد و لە دژی هێرشێکی چاوەڕوانکراو بۆ داگیرکردنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بانگەوازی هەبوو و باسی لەگرنگی ئەزموونی دێموکراتیکی لە هەرێمەکە کرد. سینان ئۆنال ڕایگەیاند، کێشەی کورد تەنها بە ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دیدار لەگەڵیدا چارەسەر دەکرێت. بابەتەکان؛ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا، داواکاریی لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان، شۆڕشی ژنانی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ئێران لەلایەن زۆرێک لەو کەسانەوە وتەیان پێشکەشکرد، هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەیان بۆ کرا.

هەروەها ماوریزیۆ ئەسربۆ بە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی ئیتالیا لە کۆنگرەکەدا ئاڵای پەکەکەی بەرزکردەوە و وتی: بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان و ئازادکردنی دەستبەجێ عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە پارتە چەپەکانی ئەوروپا کاریان بۆ بکەن و بەشدارانی کۆنگرەکەش بۆ ماوەیەکی زۆر چەپەڵەیان بۆ وتەکانی ماوریزیۆ ئەسربۆ لێدا.

پارتی کۆمۆنیستی نەمسا، پارتی چەپی فینلاند و پارتە کۆمۆنیستەکانی فەرەنسا و ئیتالیا ڕێککەوتنەکانی تورکیا و سویدیان بۆ  ئەندامبوون لە ناتۆ و هەروەها دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سیاسی کورد ئیدانەکرد و ڕایانگەیاند، پێویستە چەپەکان زیاتر کار لەسەر ئەم بابەتە بکەن.

لە ڕەشنووسی بڕیارەکاندا پێشنیارێک پێشکەشکرا بۆ پشتیوانیکردنی گەلی کورد. ڕەشنووسەکە لە لایەن سیریزای یۆنان و حیزبی کۆمۆنیستی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی ئیتالیا پێشکەر کرابوو، پێشنیازەکە لەلایەن هەموو نوێنەرەکانەوە پەسەند کرا. لە ڕەشنووسەکەدا  پشتیوانی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد و دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسی تیادا دەستنیشانکراوە و ڕاشیانگەیاند، لە دژی ڕژێمی ئەردۆغان بە پێشەنگایەتی هەدەپە تێدەکۆشن.

هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامانەکانی پێدانی چەک بە تورکیا واژۆکراو. بە شێوەیەکی سەرەکی داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و هەموو زیندانیانی سیاسی کرا  و داواشکرا، بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت و چالاکی هاوبەش بۆ پاراستنی ڕیشەیی و بنەڕەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و گەلی کورد لە خاڵە سەرەکییەکانی ڕەشنووسەکە بوون.

واڵتەر بایر لە کۆنگرەکەدا بوو بە سەرۆکی نوێی پارتی چەپی ئەوروپا و لەوتارەکەیدا ڕایگەیاند، پشتگیریکردن بۆ کوردستان یەکێک دەبێت لە ئەرکە سەرەکییەکانیان. کۆنگرەکە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی کانوونی یەکەم بە هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستە نوێکان کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ژ.ت