لە لیڤۆرنۆ باس لە تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورک کرا

بەبۆنەی ١٠ی دیسەمبەر / کانوونی یەکەم ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، لە لیڤۆرنۆی ئیتالیا کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو و تیایدا ئاماژە بە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد کرا.

لە لیڤۆرنۆی ئیتالیا کۆنفرانسێک بە بۆنەی  ١٠ی دیسەمبەر / کانوونی یەکەم بەڕێوەچوو.

 لە کۆنفرانسەکەدا، باس لە زوڵم و ستەمی سەر گەلی کورد کرا. لوکا سالڤێتی سەرۆکی شارەوانی لیڤۆرنو و باربارا بونسیانی، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس نیکۆڵۆ رینالدی پەرلەمانتار، پرۆفیسۆری زانکۆی پیزا گیورگیو گالۆ، مرۆڤناس و ڕۆژنامەوان تیزیانا سیاڤاردینی، نوێنەرانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ئیتالیا، مانگی سوری کوردستان لە ئیتالیا، کۆمیتەى نیشتمانیی (Comitato NazionaleUn Ponte Per)، سەرۆکی ئەنجوومەنی ژنان، خوێندکارانی ئێرانی و ئەندامانی ئەنجومەنی لیڤۆرنۆ ئامادەبوون.

لە کۆنگرەکەدا ڕاگەیەندرا، دەوڵەتی تورک و بەتایبەتی ئەردۆغان ئەشکەنجە و هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و ڕاگەیاندرا، تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ بەهانەیە و شەڕی دژی ڕۆژئاوا دەستپێکردووە.

ئەوانەی وتەیان پێشکەشکرد، تیشکیان خستە سەر بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە، کە منداڵیشیان لە ناودایە.

ڕاشگەیەندراوە، چەندین ناوچەی فریاگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆمباران کراون، کە نەخۆشخانە و وێستگەکانی ئاو و کارەبان.

بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ئەوەشیان ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

هاوکات ئەو ڕاپەڕینەی لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە، شیکاری و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

لە کۆنفرانسەکەدا داوا دام و دەزگا یاساییە نێونەتەوەییەکان و ناوەندە پەیوەندیدارەکان کرا، لە دژی زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورک و دەوڵەتی ئێران هەڵوێست وەربگرن و ئەرکەکانی خۆیان بە جێبهێنن.

ژ.ت