لە مۆنتپلیەر سڵاو لە ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کرا
لە شاری مۆنتپلیەر بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزبایی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە بەشداریی ژنان و گەنجان بەڕێوەچوو.
لە شاری مۆنتپلیەر بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزبایی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە بەشداریی ژنان و گەنجان بەڕێوەچوو.
لە شاری مۆنتپلیەری فەرەنسا ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە بەشداریی سەدان کوردستانی و دۆستەکانیانەوە پیرۆزکرا.
پیرۆزبایەکه له هۆڵی کۆنفرانسی شارەوانی مۆنتپلیەر بەڕێوەچوو. جێگری سەرۆکی شارەوانی مۆنتپلیەر و رێکخراوی پێکەوە ژیانی ٣٤ ساڵەی کلار هارت بەشداری پیرۆزبایەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، شەڕڤان ئا بەناوی بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە وتەیەکی پێشکەشکرد.
شەڕڤان ئا، تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند، ٤٤هەمین ساڵمان تێپەڕاند و بە هەموو دەستکەوتەکان، ئاڵای ٤٥هەمین ساڵ لەگەڵ ڕێبەرایەتیی ئازاد دەژین.
دوای وتارەکان هونەرمەندان گروپی چارسنوور، کاوە، ئۆزان جۆمەرد و سەحەر چووونە سەر تەختە و بەشداربووان بەدەم گۆرانییەکانیانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.
پاشان دێلفی پێتیت وتەبێژی کۆمەڵەی پشتیوانی لە گەلی کورد وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، هەمیشە پشتیوانی تێکۆشانی مافدارانە و ڕەوا گەلی کورد دەبین.
چالاکییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو و بە دروشمی "بژی پەکەکە" کۆتایی پێهات.
ژ.ت