لە پێش پەرلەمانی سکۆتلەندا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا

کوردستانیان و دۆستیانیان لە پێش پەرلەمانی سکۆتلەندا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.

کوردستانیان و دۆستان لە ئێدینبەرەی پایتەختی سکۆتلەندا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لەبەردەم بینای پەرلەمان کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا گەلێک جار دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "تیرۆریست ئەردۆگان" بەرز کرایەوە و پانکارتی بە نوسینی "کۆتایی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان بێنن" هەڵگیرا. لەوێ بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد شۆڕش کوردی قسەی کرد و بانگەوازی لە حکومەتی سکۆتلەندا، سەندیکا، دامەزراوە ئەکادیمییەکان و ڕای گشتیی دیموکراتیک کرد کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێست وەربگرن.

کوردی بانگەوازی لە حکومەتی سکۆتلەندا کرد کە ڕەوایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دانی پێدابنێت.

گروپێک کە لە ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان پێک دەهات پشتگیری چالاکی ڕاگەیاندراوەکەیان کرد. لە ڕاگەیاندروەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا و بانگەوازی یەکێتی نەتەوەییان کرد.

ئەوەش زانرا کە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆسێیەک لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە و پاڵپشتیکردنی لە چەتەکان، ڕادەستی دەسەڵاتدارانی پەرلەمان دەکات.