ل ستۆکهۆڵم هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکرا

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بێدەنگی ناتۆ شەرمەزار کران.

کوردستانیان و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیستی سوید لە ناوەندی ستۆکهۆڵم، لەدژی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک و بێدەنگی ناتۆ چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و رۆژئاوا، بە وتنەوەی دروشم شەرمەزار کرا.

لەگەڵ ئەوەی کەشوهەوا سارد بوو، چالاکوانان بەردەوامیان بە چالاکیەدا  و بێوەستان دروشمی ؛ بکوژ ئەردۆغان؛ ، ؛ژن ژیان ئازادی؛ وتەوە، چالاکیەکە کاتژمێرێک بەردەوام بوو.

ف.ق