لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی راین ویستفالیای باکوور لە ئەڵمانیا چالاکی چادرهەڵدان بەڕێوەچوو

لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی راین ویستفالیای باکوور (NRW) لە ئەڵمانیا چادر بۆ ڕیسواکردنی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دانرا و زانیاری لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێشکەشکرا.

لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا و لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی راین ویستفالیای باکوور (NRW) بۆ ڕیسواکردنی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە کوردستان و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی چادر دانرا.

لە چالاکیەکەدا باس لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک کرا.

چالاکییەکە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.

ژ.ت